KDC

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی دکتۆر نورەدین زازا دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممەلە شاری لۆزان ئایدن ڕۆنی ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی سویسرا ، بە نوێنەرایەتی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی دکتۆر نورەدین زازا دەمەزرێنەر و سەرۆکی پێشووی پارتی دیمکراتی کورد لە سوریا PDKS یان کرد.


ئەمساڵ سی وچوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی تێکۆشەر سەرکردەی پارتی دیمۆکراتی کورد لە سوریا تێپەڕدەبێت ، کەلەلایەن خانەوادەو کەسو کارو هەڤاڵانی و لایەنەکان مەراسیمێکیان لەسەر گلکۆی دکتۆر نورەدین زازا ڕێکخست ،هەریەک لە پەیامێکی کورت ئاماژەیان بە خەبات و تێکۆشانی سەرکردەی پارتی دیمۆکراتی کورد لە سوریا کرد ،هەر لە دامەزراندنی پارتی و خەباتی بێ وچانی ، کە ژیانی لە پێناو ئازادی و سەرفرازی گەلەکەی تەرخانکردبوو.

جێی ئاماژەیە دکتۆر نورەدین زازا هەوڵ و کۆششی زۆری داوە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵ و ڕيکخراوەسیاسی و پیشەییەکانی لە ناخۆو ئەوروپا دا لەوانە :
ساڵی 1937 دکتۆر نورەدین زازا لە دیمەشق لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی قوتابخانە کۆمەڵەی هێڤی Hevî دامەزراند،هەر هەمان ساڵ یانەی تۆپی پێی کوردستانیان دامەزراند ،کە جامی پاڵەوانێتی تۆپی پێی سوریه بردەوە


هەروەها لە ساڵی1949 دکتۆر نورەدین زازا لە سویسرا لەگەڵ پێنج هەڤاڵانی تر کۆمەڵەی قوتابیانی کوردیان لە ئەوروپا دامەزراند و هەڵبژێردرا بووبە سەرۆکی کۆمەڵەکە و گۆڤارێکیشان دەردەکرد بە ناوی (دەنگی کوردستان )
لەساڵی 1956 پێش گەڕانەوەی بۆ نیشتمان بە ماوەیەکی کەم یەکێتی قوتابیانی کوردیان لە ئەوروپا دەمەزراند
لە ساڵی 1957 لەگەڵ هەڤەڵ تێکۆشەر ئۆسمان سەبری چەند هەڤاڵێکی تر پارتی دیمۆکراتی کورد لە سوری PDKS یان دامەزراندو هەرخۆشی بوو بە سەرۆکی پارتی ناوبراو.

دکتۆر نورەدین زازا لە ساڵی 1988 کۆچی دوایی کرد ،بەڵام یادی بۆ هەتا هەتایە لەناو گەلی کورد دەمنیێتەوە

س/ح

___

ڕووسیا ئیدارەی سەربازی مەدەنی بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی پێکدێنێت

nusar1

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستان لە ڤێنا کۆبونەوە

nusar1

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تاکتیکی نوێ بۆ نەهێشتنی داعش بەکاردێنن

nusar1
KDC

FREE
VIEW