KDC

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شارەکانی تۆرنتۆ ،سەنکاترین و لەندەن دەمەزران

رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی راستەوخۆی رەحیم رەشیدی ناسراو بە مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە باژێرەکانی تۆرۆنتۆ، سەنکاترین و لەندەنی وڵاتی کەنەدا بە فەرمیی دامەزران.

سەرەتا بە خوێندنەوەی سروودی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان کۆبوونەوەکە دەستی پێکرد، پاشان ئەیووب عەبدوڵاپوور، وێڕای بەخێرهێنانی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و ئامادەبووان، ریزبەندی بەرنامەکەی خوێندەوە و، داوای لە رەحیم رەشیدی کرد، کە سەبارەت بە کار و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆن قسە بۆ ئامادەبووان بکات.

رەشیدی دەربارەی بەرنامە و پڕۆژە نەتەوەییەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لەسەر ئاستی جیهان بەگشتی، ئەمەریکای باکوور، ئەوروپا و رووسیا بە تایبەتی بە وردی قسەی بۆ ئامادەبووان کرد و، بایەخی ئەو هەنگاوەی لە گۆشە نیگای جیاوازەوە شیکردەوە.

رەشیدی بە پێداگیرییەوە باسی لەوەکرد، کە ناوەندی رەوەندی کوردستانی، وەک ناوەندێکی چڤاکی سەربەخۆ بۆ خزمەت بە دۆزی کوردستان کار دەکات، هاوکات ناوەندەکە هەوڵ دەدا کۆکەرەوەی زۆرترین رێژەی کوردستانیان بێ بۆ خزمەتی دۆزە ڕەواکەمان و، لەم بوارەدا بە بەرنامە تێدەکۆشێ تا رەوەندەکەمان بەشێوەیەکی سەردەمیانە کەڵک لە بوار و دەرفەتە یاساییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرێت، هەروەها لەو وڵاتانەدا کارا و چالاک بێت و ببێتە چەتری کۆکەرەوەی هەموو ئەوانەی باوەریان بە پڕنسیپە نەتەوەییەکان هەیە.

دواتر ئامادەبووان وێرای پێشوازی و دەربڕینی خۆشحاڵی لە دامەزرادنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، هاوکات لەسەر کار و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆن گفتوگۆیان کرد، ئەوەش بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی بەرنامە و چالاکییەکانی رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا، وە پێشنیارەکانی خۆیان هێنایە گۆڕێ.

لە بڕگەیەکی دیکەی گفتوگۆکاندا، رەحیم رەشیدی وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە و دید و بۆچوونەکانی ئەندامانی رەوەندی كوردستانی بە ئەرێنی و دڵسۆزانە شرۆڤە كرد.

دواتر بەڕێوەبەری بەرنامەکە، شێعرێکی ناسر حیسامی دەربارەی ژینا ئەمینی و خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد. لە بەشێکی دیکەدا، د. فەریدوون رەحمانی مامۆستای زانکۆ و دامەزرێنەری ماڵی کورد لە تورۆنتۆ، لەسەر بوارە یاساییەکانی کۆنفدراسیۆن و دەرفەتە یاساییەکانی کاری رێخکراوی مەدەنی، لە کەنەدا قسەی کرد.

شەرمین حەسەنیانی، وەک گەنجێکی لە دایکبووی کەنەدا، لە وتەیەکدا خۆشحاڵی خۆی بەیان کرد، کە هەموو کات ئاواتی ئەوە بووە دەرفەتێک پێکبێت، تا تواناکانی خۆی بۆ خزمەت بە دۆزی کوردستان بخاتەگەڕ.

لە بەشێکی دیکەدا، دڵشاد هەمەوەندی و تەها حەسەنیانی، بۆ هەرچی چالاکترکردنی ناوەندەکان لە کەنەدا قسەیان کرد.

پاشان ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە تۆرۆنتۆ هەڵبژێردران، تا ئامادەکاری بۆ گرتنی کۆنفرانسی رەوەند بکەن، هەروەها پڕۆسە یاساییەکانی ناوەند لەو شارە و لەژێر رێنوێنی و راسپاردەكانی كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی بە ئەنجام بگەیەنن.

تیمی بەڕێوەبەری ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە شاری تۆرۆنتۆی وڵاتی كەنەدا بریتییە لە:

١. دڵشاد ئەمین هەمەوەندی

٢. شەرمین حەسەنیانی

٣. دانا چاوشین

٤. تەها حەسەنیانی

٥. ئەیووب عەبدوڵاپوور

٦. ئەژین ئەحمەد کەریم

٧. پەیام بابازادە

هاوکات ئەم کەسانەش بە یاریدەدەری ناوەند هەڵبژێردران:

١. شەهاب رەشیدی

٢. عەلی ئیسحاقی

٣. مێلودی قادەری

٤.سلیما ئەحمەد

٥.بەسیل نونا

هەروەها دڵشاد هەمەوەندی، وەک بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-تورۆنتۆ دیاری کرا.

شیاوی باسە، هەر لەو کۆبوونەوەدا، ناوەندەکانی لەندەن و هەرێمی سەنکاترین راگەیەندران.

لە شاری لەندەن، ئۆمەر خودێدا، لالۆ عەبدی و نەواد خودێدا دیاری کران و، لالۆ عەبدی بە بەرپرسی ناوەندی رەوەندی-لەندەن دەستنیشان کرا.

هەروەها بۆ هەرێمی سەنکاترین، عوسمان ئێراندوست، کەماڵ پاڵانی و هادی ئێراندوست دیاری کران و، بڕیار درا بۆ ڕاپەراندنی کاروبارەکانی ئەو هەرێمە و، کۆکردنەوەی کوردستانیان کار بکرێ و، دواتر کەماڵ پاڵانی بە بەرپرسی ناوەندی سەنکاترین دیاری کرا.

پێویستە بگوترێ جیا لە کوردانی هەرچوار بەشی کوردستان و پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان لەو کۆبوونەوەدا، هاوکات تیمێکی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ئۆتاوا بە سەرپەرشتی شوان ئاغا غەفووری، بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و، تێکرا پێکەوە سەرکەوتنی دامەزرانی ناوەندەکانیان چێژن گرت

___

چەند پەرلەمانتارێکی نەرویجی بەڵێنی پشتیوانی کورد دەدەن

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا سەردانی باڵوێزخانەی ئێراقیان لە لەندەن کرد

nusar1

بە تەقەی هێزێکی ئێران منداڵێک بریندار دەبێت

KDC
KDC

FREE
VIEW