ڕۆژی سێ شەممە 11.10.2022 شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ،کە پێک هاتبوون لە ڕزگار شێخ عەلی بەپرسی ناوەندی لەندەن و کلارا موحەمەد ئەمین بەرپرسی ئافرەتانی ناوەندی لەندەن بەشداری کۆنفراسی ڕۆڵی ئاشتی پێکەوە ژیان دەکەن ،کەلەلایەن فدراسیۆنی ئاشتی جیهانی Universal Peace Federation سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان ڕێکخرابوو




ئەمەو شاندی ڕەوەندی کوردستانی کەبەفەرمی بانگهێشتکرابوون ،ڕزگار شێخ عەلی لە وتەیەک دا باسی کارو چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرد و ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستان لە پارێزگاری لە ئاشتی جیهان و پێکەوە ژیانی تەواوی پێکهاتەکانی کورردستان کرد ، کە نەبەردانە لە شەڕی دژی تیرۆردا ئەم پەیامەیان دوپاتکردەوە ،هەروەها لە بەشێکی تری وتەکەیدا ڕۆڵی دەزگایی نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی کرد ،گرنگی و هەبوونی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستان لە دەرەوە بەرزنرخاند




هەروەها کلارا موحمەد ئەمینیش لە وتەیەکدا باسی ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستانی کرد ،کەلە ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی پێگەیەکی بەهێزیان هەیە و بەشدارییان لەکارو چالاکییەکان باسکرد و ڕۆڵی ئافرەتانی پێشمەرگە لە پێناو ئاشتی پێکەوە ژیان بەرزنرخاند