KDC

لەندەن : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چالاکییەکی مەیدانی لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا ڕێکدەخەن

ڕۆژی هەینی 14.10.2022 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەسەرپەرشتی رزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەن و سەرۆکی دەزگایی نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی و کلارا موحەمەد ئەمین بەرپرسی ئافرەتان لە ناوەندی لەندەن و چەند ئەندامێکی ناوەند بەشداری چالاکییەکی مەیدانی و نامەی ناڕازایەتییان دژی پێشلکارییەکانی ڕژێمی تاران دەرهەق بە خەڵکی کوردستان و بە بۆردومانکردنی کەمپی ئاوارەکانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان و کوشتنی بە ناڕەوایی ژینا ئەمینی 22ساڵ و توندوتیژی و سەرکەوتکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بەکوشتنی هاوڵاتیان و ڕەشبگیری لە دەستگیر کردنی هاوڵاتیان و چالاکوانان ئەنجام دا

ئەمەو چالاکییەکە لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا بە هاوکاری ڕەوەندی کوردستانیان توانیان نامەی ناڕەزایەتی بە چەند پەرلەمانتار و دەسەڵاتدارن بگەیەنن و ،هەروەها دابە شکردن یاداشتی ناڕازایەتیەکان بەسەر هاوڵاتیان ئەو وڵاتە لەو تاوانانەی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار بکرێنەوە .
نامەی ناڕەزایی لە لایەن کۆنفدراسیۆنەوە ئاراستەی تەواوی ناوەندەکان کرابوو ، بەو مەبەستەی ھەر ناوەندێک لە وڵاتی خۆیی بەو جۆرەی کە گونجاوە بیگەیێننە ناوەندەکانی بڕیار لە وڵاتەکانی خۆیاندا .

ئەم چالاکییە وەک پشتگیرییە بۆ خۆپیشاندانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ماڵێکە بۆ هەموو کوردستانییەک تاداوای مافی ڕەوای خۆی بکات

س،ح

___

ھەڵبژاردنەکانی ئێران و پێگەی کورد لە ڕۆژھەڵات , لە ئەمڕۆ و سبەیدا

KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمانی کەنەدا کۆبووەوە

nusar1

باکووری کوردستان: دوومنداڵی دووانەی تەمەن پێنج ساڵ لەگەڵ دایکییان, بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی دەستگیردەکرێن

nusar1
KDC

FREE
VIEW