کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوکاری رێکخراوی WKA پڕۆژەی وەرزشی بۆ گەنجانی کوردی نیشتەجێی لەندەن و بەریتانیا دەکەنەوە.


بەختیار وەیس، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی قوتابخانەی ئیبراهیم ئەمین باڵداری کرد و، لەگەڵ خاتو شەوبۆ محەمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و لە ھەمان کاتدا ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی لەندەنن کۆبوونەوە.


لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا، گفتوگۆ لەسەر پلان و پڕۆژەی وەرزشی بۆ منداڵان و گەنجانی کوردی نیشتەجێی لەندەنی پایتەخت و بەریتانیا کرا، ئەوەش بە هاوکاری و هەماهەنگی رێکخراوی WKA ی بەریتانی.

