ئەمڕۆچوارشەممە لە پەرلەمانی سوید ، پانێلێک لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو.


پانێلکەلەکە لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیتەی سوید و پارتی لیبراڵی سویدەوە ئامادەکرابوو
گفتوگۆیەکی زۆر سەرنج ڕاکێش کە تیایدا پەرلەمانتارو ڕۆشنبیران لە ڕوانگەی جیاوازەوە گفتوگۆیان لەگەڵ پەرەسەندن و ئاڵۆزییەکان و ڕوداوە نەخوازراو کە ئێستا لە وڵاتدا ڕوودەدات کرد


ئەندامی دەستەی سیمینارەکە پێک هاتبوون ،لە خالید عەزیزی، وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ،ماگنوس نۆرێل، شارەزا و توێژەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،هانس ئێکسترۆم – پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموکراتەکان و فرێدریک مالم، پەرلەمانتاری پارتی
تەوەری دیدارەکە زانیاری لەسەر بارودۆخی ئەم دواییەی ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوو دیدارەکە چەندین سەرنجی جیاوازو کۆی گشتی ڕووداوەکان گفتگۆی لە بارەوەکرا .


جێی ئاماژەیە پانێلەکە لەلایەن ماردی حاجی بابان بەڕێوەدەبرا ، نوێنەرانی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی لەسوید بەشدارییان لەو پانێلەدا کرد
س،ح