ڕۆژی هەینی 28.10.2022شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک لەسەر بانگهێشتی ئەندام پەرلەمانی دانیمارک حەلیمە ئۆگوز سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکەن
بەڕێز حەلیمە ئۆگوز سیاتمەدار و نووسەرێکی دانیمارکییە، cand.mag. و لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئەندامی پەرلەمانە لە سەر لیسی پارتی سۆسیالیستی گەل SF،بەنیازە بۆ جارێکی تر خۆی کاندید بکاتەوە




لەو دیدارەدا بەرپرسی ناوەند بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەشداربوون ، حەلیمە خۆشحاڵی خۆیی بۆ ئەو دیدارە و پشتیوانی خۆیی بۆدۆزی کورد و ڕەوەندی کوردستانی دەربڕی و بەڵێنیدا هەمیشە پشتیوان و هاوکاربێت و هەروەها ڕایگەیاند کە بەنیازە سەردانی کوردستانی بکات.


لەکۆتایی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی وبڕیار درا ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوامبێت