ڕۆژی شەممە 06.11.2022 لە شاری ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا ،ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتنامە و کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ لایەنە کوردستانیەکان ،کەسایەتی و چالاکوانان ڕێکخست




ئامانج لە کۆبوونەوەکە تیشک خستنە سەر بەرنامە و کاری ڕەوەندی کوردستانی ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی تەواوی ڕەوەندی کوردستانیان بەبێ جیاوازی و ئینتمایی حزبی ئامانجی تەنیا سود وەرگرتن لە توانا و بەهرەی ڕەوەندی کوردستانیان لەپێناو خزمەتی گەلی کوردستان




دواتر لەلایەن ئامەدەبوان بیرو بۆچوونی خۆیان دەربڕی وسەرنجەکانیان بە هەند وەرگیران ،پاشان بەرپرس ، جێگیری و دەستەکارگێری ناوەند بەدڵێکی گەورەوە وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان دایەوە




دوبارە دەرگا ئاوەڵاکرا بۆ بەئەندام بوونی کوردانی شاری ئۆتاوا
بەخۆش حاڵیەوە هەموومان بە گەشبینیەوە بڕیاریان دا ، کە پاڵپشت و هاوکاری رەوەندی کوردستانی بن و بەیەکەوە کاربکەین بۆ بەدیهێنانی ئاوەتەکانی گەلی کوردو پشگیری کردنی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەهەموو توانایەکمانەوە




لە هەمان کات دا لە لایەن شوان ئاخا سەرۆکی ناوەند بەدەست خۆشی و سوپاسنامە ی رەوەندی کوردستانی بەخشرا ئاسۆ فەرەج جێگری رێخراوی پێگەی کوردی لەشاری ئۆتاوا ،بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوو سوپاسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی کرد