KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

‏‎بە ئامادە بوونی دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکانی ئەڵمانیا ، بەمەبەستی یەکخستنی تواناکان و باشتربەڕێوەچوونی کارەکانیان کۆبوونەوە

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا لەسەرەتاوە لەگەڵ پرۆژەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بونیان هەبووە

ڕۆژی دووشەممە 14.11.2022بەشێوەی ئۆنلاین لەڕێ پرۆگرامی ZOOM بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆن کۆبوونەوەیەک سازکرا .
‏‎لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ڕونکردنەوە لەسەر کارو بەرنامەکان ، چالاکی و پرەنسیپی کاری کۆنفدراسیۆن و پڕۆژەکانی ڕەوەندی کوردستانی کرا و دواتر لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری فدراسیۆنەوە باس لەسەر کارو بەرنامەو چالاکیەکانی فدراسیۆنیش کرا .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکانی ئەڵمانیا بەفەرمی ئەندام بوونیان لە چوارچێوەی ڕێکخستنەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیاند

ئەمەوهەردوولا جەختیان لە سەر دۆخی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە کردەوە و گفتوگۆ لەسەر چونیەتی بەرەو پێشبردنی کاری کۆنفدراسیۆن کرا و دواتر فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە ئەڵمانیا وەک چۆن لەسەرەتاوە لەگەڵ پڕۆژەی ڕەوەندی کوردستانی بوونیان هەبووە، بەهەمان شێوە بەفەرمی ئەندام بوونی خۆیان لە چوارچێوەی ڕێکخستنەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیاند و بەگەرمی دەست خۆشی و بەخێرهاتنیان لێکراو و ئەوانیش درێژە بەکارو ئەرک و بەرنامەکان دەدەن لە گشت بوارەکاندا و لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەردەوام دەبن
جێی ئاماژەیە فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە ئەڵمانیا پێک هاتووە لە ٢٦ کۆمەڵەو ڕێکخراوی کوردستانی .

‏‎

‏‎

___

هەوڵدراوە سیخوری بەسەر موبایلی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقە وە بكرێت

KDC

گەشتە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ عێراق دەست پێدەکاتەوە

KDC

وەزیری بەرگری ڕووسیا دوای دیارنەمانی بۆ ماوەیەک دەرکەوتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW