ڕۆژانی 16,17ئەم مانگە ،بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەرپرسی ناوەندی نەمسا بەشداری لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی لە شاری جنێف دەکات ،کەبە سپۆنسەری دامەزراوەی ئەوروپی بۆ ئاشتی (EIP)، هەروەها لەلایەن کۆمەڵەی کەرامەتی هاووڵاتیان و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی سوریا، کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو.


کۆنفراسەکە بە ناونیشانی نەخشەی ڕێگایەک بۆ… ژینگەی سەلامەت لە سوریا، بە بەشداریی بەرپرسانی گرنگەکانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان و سوریا ئامادەبوون .


نزار موسا، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانى لە نەمسا بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد، لە وتەیەکدا جەختی لەپێویستی کارکردنی بۆ دەستەبەرکردنی کەشوهەوای گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەستەبەرکردنی مەرجەکانی ئەم ژینگە ئارامە بۆ گەڕانەوەیان دەربڕی. هەروەها باسی لەو پێشێلکاریانە کرد کە زۆربەی لایەنەکان بەرامبەر گەلی سوریا و کورد ئەنجامی دەدەن پێویستی ڕاگرتنیان و لێپرسینەوە لەگەڵ بکرێت ، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بواری گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەبێت.


هەروەها لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ ئەلێکساندەر تێلەر، بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و باسیان لە دۆخی پەنابەرانی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق کرد ،هه ڕوه ها له گه ڵ به ڕێوه به ڕی به شی داهێنان و پراکتیزه کانی ئاشتی له په یمانگای ئاشتی ئه وروپا، پاول سایڵز له باره ی پرسی کورد له لایه نه یاساییه کانی و پێویستی دۆزینه وه ی چاره سه ڕ بۆ کێشه کانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست له ڕێگه ی گه ڕان به دوای دادپەروەرییەک بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

