KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چەند کارو چالاکییەکی لە قەڵادزێ ئەنجامدا

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن لە شارەدێی قەڵادزێ، پێشانگایەکیان بۆ خانمانی دەستڕەنگینی ئەو دەڤەرە کردەوە، هاوکات هاوکاریشیان گەیاندە چەندین قوتابی قوتابخانەی زانستی ئەو سنوورە.

/ڕۆژی چوار شەممە 23.11.2022 لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، بە هاوکاری لیژنەی ناوچەی قەڵادزێی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەستان بە کردنەوەی پێشەنگایەک بۆ خانمانی دەست ڕەنگینی دەڤەری پشدەر، کە ئامانج لێی ڕەخساندنی دەرفەت بوو بۆ ئەو خانمانەی کاری دەستڕەنگینی دەکەن، ئەوەش لە پێناو خزمەتکردنی کلتوری کوردی، ئەوانیش زۆر خۆشحاڵ بوون بە ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و، وەک پێزانینێک، لۆگۆی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان بەشێوازی چنین پێشکەش بە ناوەندی رەوەندی کوردستانی کرد.

هەمان رۆژ لە دەڤەری قەڵادزێ و بە سەرپەرشتی کلارا ئەمین بەرپرسی ئافرەتانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و ئەندامی دەزگای نێو دەوڵەتی پێشمەرگە، بە هاوکاری خاتوو کەیلان ئیسماعیل و کاکە سەرکەش، هەستان بە گەیاندنی هاوکاری و دیاری بۆ زیاتر لە ١٠٠ قوتابی قوتابخانەی زانستی بنەڕەتی لە دەڤەرەکە.

جێگەی باسە، بە ناوی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان بەسەر مامۆستا و قوتابیانی قوتابخانەکە دابەشکرد

___

ئیسرائیل:-بەفەرمی باڵوێزخانەی لە مەنامە دەکاتەوە

KDC

ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی لەبارەی پێشهاتەکانی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

nusar1

پرۆفایلی پۆل پۆگبا

nusar1
KDC

FREE
VIEW