KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنگرەی نەتەوەکان و دەوڵەتەکان CNSدەکەن


ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، کە پێکهاتبوون لە سەیران کاکەوڵا کەریم بەرپرسی ناوەند و، دکتۆر بابان ئەلیاسی جێگری بەرپرسی ناوەند، سۆران حەسەن، کاردۆ سەرباز و عەزیز، لەگەڵ چەند کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بەشدارییان لە کۆنگرەی نەتەوەکان و دەوڵەتەکانی بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێف کرد.


 
ڕۆژانی30.11.200و1,2.12.2022 بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خولی پانزەیەمینی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، سەکۆی دیالۆگی کێشەی کەمینەکان، کۆنگرەیCNS, بەست، کە کۆڕێکی نێودەوڵەتی سەربەخۆییە بۆ کۆکردنەوەی خەڵکی نەتەوەکان و دەوڵەتەکان، ئەوەش لە پێناو گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی مافی نەتەوەکان و، پێکەوەژیانی گەلان.


بابەتی ئەمساڵ سەکۆی دیالۆگ، بریتییە لە، پێداچونەوە، دووبارە بیرکردنەوە و داڕشتنەوە لە بەیاننامەی ساڵیادی سی ساڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر مافی کەمینەکان، کە چوار تەوەری لەخۆ گرتبوو.
1- چاوپێیاخشاندنەوە و هەڵسنگاندن لە چوارچێوەی ڕاگەیاندراوی گشتی
2-داکۆکیکارانی مافی کەمایەتییەکان و ڕۆڵیان لە بەرزکردنەوەی بنەماکانی بەیاننامەکەدا
3-چاکسازی داخستنی کەلێنەکان لە جێبەجێکردنی بەیاننامەکەدا
4-دیالۆگی کراوە و بەپەلە لەبارەی بارودۆخی کەمینەکان


دوای دەستپێکی وتاری کۆنفرانس لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان، دەستەی بەڕێوەبەری کەسانی پسپۆر، تەوەری یەکەمی بە شداری 58 ڕێکخراو، کە بۆماوەی دوو خولەک دەیتوانی وتەی خۆیان پێشکەش بکەن.
لە تەوەری دووەمدا، 100 ڕێکخراو ناویان بۆ پێشکەشکردنی وتەکانیان تۆمارکردبوو، دواتر بۆ تەوەری سێیەم و چوارەمیش، چەندین ڕێکخراو لەسەر ئاستی جیهان بەشداری ئەم دیالۆگە کراوەیە بوون

هەرچەندە لە خوێندنەوەی وتاری نوێنەرانی نەتەوەکان و ئایین و ئایینزاکان لەلایەن نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان، خاڵی یاساییان وەردەگرت، هەڵوێستەیان لە وتاری نوێنەران دەگرت و، لە مینبەریشدا ڕێگری دەنگی ئازاد بوون، ئەو وڵاتانەی  هەڵوێستەیان لە وتارەکان دەکرد، بەڕووی نوێنەری نەتەوە، ئایین و ئایینزاکان دەوەستانەوە، وڵاتانی چین، کۆماری ئیسلامی ئێران، سوریا  بوون، هەندێ وڵاتیش دژی کات کوشتن و داوای ئازادی دەنگەکانیان دەکرد، لەوانە ئەمەریکا.


دەنگ و ڕەنگی کوردستانیان لەناو کۆنگرە دیار بوون، چەندین ڕێکخراوی کوردستانی لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدار بوون.
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ئەم دیالۆگە کراوەیە بوو
وتاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەلایەن سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەندی سویسراوە خوێنرایەوە، کە تێیدا باسی لە مێژووی  نەهامەتییەکانی گەلی کوردستانی لە هەر چوار پارچەی لێکندراو بەو وڵاتانەی ئێستاوە کرد، هاوکات بە سیاسەتی نکۆڵیکردن، کۆمەڵکوژی، ڕاگواستن، وێرانکردنی لادێ و شارۆچکەکان، کیمیا بارانکردن، جینۆسیاد، سیاسەتی تەعریب، تەتریک و تەفریس، کە ئێستاشی لەگەڵدا بێت لە دژی خەڵکی کوردستان بەردەوامە.


دواتر بە داتاو ژمارەی قوربانیانی گەلی کوردستانی ئاشکرا کرد، لەسەر دوایین پێشهاتی پەلاماری تیرۆریستان دژ بە پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایین و ئایینزاکانی کوردستان بەگشتی، بەتایبەت دژی کوردانی ئێزیدی و کاکەیی و مەسیحییەکانیشی باسکرد.
لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، تیشکی خستە سەر ئێراقی دوای 2003 و، دەستوری ئێراقی بەناو نوێ، کە لە ریفراندۆمی 2017 هەمان نەهامەتی پێشوو بەشێوازێکی تر دژی خەڵکی کوردستان دووبارە کرانەوە.

دواتر کاردۆ سەرباز وەک ڕێکخراوی پەیمانگای جنێف بۆ پێکەوەژیان، لە وتارێکیدا باسی ساڵیادی سی ساڵەی ڕاگەیاندنی مافی نەتەوەکان و ڕەسەنەکان کرد، کە پێیوایە هەرچەندە  بەیاننامەکە دەرەنگ ڕاگەیەندرابوو، بەڵام هیوا بەخشە بۆ نەتەوە ڕەسەنەکان، کە بەرهەمی چەندین ساڵی گفتوگۆ و دیالۆگی نەتەوەکان و دەوڵەتانە لە پێناو دابینکردنی مافی نەتەوە رەسەنەکانە.
پاشان تیشکی خستەسەر دەرئەنجام و جێبەجێکەرانی ئەم ڕاگەیەندراوە لەلایەن دەوڵەتان، کە زۆر لاوازە، بەوپێیەی تا ئێستاش هەندێ لەو وڵاتانە مافی نەتەوەکان بە هەڕەشە بۆ یەکپارچەیی خاک و وڵات دەزانن و، بە ناوی جیاجیا لە مافەکانیان بێبەش دەکرێن.


لەکۆتایی وتارەکەیدا، ئامانجی ڕێکخراوەکەیانی ئاشکرا کرد، کە یەکسانی و دادپەروەری بۆ پێکەوەژیانی تەواوی نەتەوەکان بەشێوازێکی نیشتمانی، کە پێکەوە ئەو دیالۆگە ببێتە دەستەبەرکردنی مافی زمان، کەلتوری و ڕۆشنبیری، هاریکاری  مافەکانیان، ئەمەش ئەرکی یەکپارچەیی نیشتمان و پێکەوەژیان پتەوتر دەکات، هەوڵەکانی پەیمانگای جنێف بۆ پێکەوەژیان دژی هەموو سیاسەتی جیاکارییە لەنێوان نەتەوە ڕەسەنەکان، پشتگیری تێکڕای ئەو لێکۆڵینەوانەیە کە باس لە چالاکی و مەفی نەتەوەکان دەکات.

دکتۆر بابان ئەلیاسیش وەک جێگری بەرپرسی ناوەند وتارێکی ئامادەکردبوو ،تێیدا سەرنجی بۆ سەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کە لە ئێستادا چەند شارێکی کوردی لە ژێر گەمارۆی سەربازی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دایە ،کە نزیکەی 70ڕۆژە شارەکانی کوردستان و ئێران ڕاپەریون لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان بەرپا کردووە
دروشمی هاوڵاتیان و چالاکوانان ژن ژیان ئازادی کە مافێکی سەرەتایین کە دواین سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران خۆپیشاندەران بە ئاژاوەگێر ناودەبات

لەبەشێکی تری وتارکەی باسی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا چەند شارێکی کوردستان کارەبا و ئاویان بڕیوە و هێڵی ئینتەرنێتیان بڕیوە ڕاپۆرت هەیە لەسەر ژەهراوی بوونی خۆراک و پێداویستی ئاو ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی بەکارهێنانی گازی دەمار بەکاردێت و هەموو ئەمانە بەهۆی نەبوونی پێداویستی پزیشکی لەهەرێم تێکەڵکراون نەخۆشخانەکان لەلایەن سەربازەکانەوە دەورە دراون لادانی تەرمەکان وتەنانەت ڕێگەنەدان بە خێزانەکان بۆ ڕێکخستنی پرسە بۆ خۆشەویستەکانیان دابنرێت

هەروەها سۆران حەسەن وەک کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی و دیموکراسی، وتارێکی ئامادەکردبوو، باسی لە ڕاگەیەندراوی مافی نەتەوەکانی ساڵی 1992 کرد، کە تائێستا پێشێلکردنی مافی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەژێر هەڕەشەی وڵاتانی تورکیا، ئێران، ئێراق و سوریا بەردەوامە، بەتایبەت لە ئێراق، وەک کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لەسەر دەستی تیرۆرستانی داعش، هەروەها بۆردومانکردنی هێزەکانی تورکیا و ئێران و هێرشکردنە سەر خاکی کوردستان، هەرجارەو بە بیانوویەک، سەرکێشیان  بەردەوامی هەیە.
دواتر باسی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کرد، کە تێیدا پێشێلکردنی مافەکانیان تا بێبەشکردنیان لە خوێندنی زمانی دایک، هاوکات ناساندنیان وەک نەتەوەیەک، لەژێر هەڕەشەی هێزە سەرکوتکەرانی دەوڵەتاکان بەردەوامە.


لەکۆتایی باسەکەدا، تیشکی خستەسەر بێبەشکردنی گەورەترین نەتەوەی کورد لە دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ خۆیان، تا ئێستاش وڵاتانی ناوچەکە کۆمەڵکوژی و هەموو شێوازەکانی سەرکوتکردن و داپڵۆسینیان دژی گەلی کوردستان بەردەوامە، نەتەوەیەکگرتووەکانیش لەسەر ئەم پرسە بە دروستی نەهاتۆتە پێش، هەرچەندە لە نۆ بەندی مافەکانی نەتەوەکان لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاگەیەنراوە، بەڵام لەڕێگای ئۆپراسیۆنی سەربازی لەلایەن وڵاتانی ناوچەکە، خەڵکی کورستان بوونەتە قوربانی باڵا دەستەڵاتی وڵاتەکان.

پاشان عەزیز کالۆ سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لە جنێف وتارێکی پێشکەش کرد ،باسی لەوە کرد کە بەدرێژایی مێژوو هەوڵی لەناوبردن و سرینەوەی گەلی کورد کراو ،بە ئێستاشەوە گەلی کورد لە ڕۆژئاوا و باکوور لەلایەن دوڵەتانی ناوچەکە سەرەتاترین مافی قسەکردن و هاوڵاتیبوون بێ بەشن و سیاسەتی برسیکردن و ئاوارەبوون و نادادپەروەری ، وەک تورکیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاڤا) و سەپاندنی سیاسەتی تورکبوون لە ناوچە داگیرکراوەکانی وەک عەفرین و سێرکانیە و گرێ سپی ئەنجام دەدات هێرشی نەیارانەی خۆی بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی دووبارە و ڕۆژانە بە فڕۆکە و تۆپی بۆردومانی بە گەلی کورد دەکرێن

لە کۆتایی وتەکەیدا ئەو پرسیارە دروست دەبێت کە بۆچی ئەم هەموو توندوتیژییە پلان بۆ دانراوە بەرامبەر بە گەلی کورد و کەمینەکان دەکرێت ؟
ئایا ئەم خەڵکانە مەترسی بۆ سەر دۆخی ئاسایشی وڵاتانی ناوبراو دروست دەکەن، سەرەڕای ئەوەی کورد خەڵکی ئاشتی دۆستن؟

هەر لە نێوەندی کۆنگرەی نەتەوەکان، شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، بەشداری کۆنفرانسی کەمینە و چارەنووسی نەتەوەکانی کرد، دکتۆر فێرنار دۆ ڤارێن بەرپرسی ڕاپۆرتی کەمینە و نەتەوەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان، وتارێکی پێشکەش کرد، دواتر پڕۆفیسۆر پۆڵ نیومان لە زانکۆی بەنگەلحری هیندستان، وتارێکی لەسەر نەتەوەکانی ئاسیا و دەوڵەتەکان باسکرد.
یەکێکی دیکە لە ڕێکخەرانی کۆنفرانس، دکتۆر بابان ئەلیاسی، وتارێکی بە زمانی ئینگلیزی و کوردی پێشکەش کرد، کە تێیدا باسی لە زوڵم و هێرشی سەرکوتکاری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژ بە خەڵکی کوردستان کرد، وە باسیشی لە پێشێلکردنی مافەکانیان و کۆمەڵکوژی کوردان لەلایەن وڵاتانی تورکیا، ئێران، سوریا و ئێراق کرد، هاوکات فتوای کوشتن و جینۆسایدی خەڵکی کوردستان لەلایەن ڕێبەرانی وڵاتانی شیکردەوە، کە وەک بەڵگەیەکی کومەڵکوژی دژی خەڵکی کوردستان، تا لە نێوەندەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کاری لەسەر بکرێت.

جێی ئاماژەیە، ئەوەی جێی ئومێد و دڵخۆشی بوو، ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوە جیاجیاکان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، بە نەتەوە و ئایین و ئایینزا جیاوازەکانییەوە، ئامادەییان هەبوو و، هەریەک لەلایەک، نەهامەتی گەلی کوردستانیان لە وتارەکانیاندا ئاماژە پێکردبوو.
 
 
 
ئامادەکردنی: سۆران حەسەن

___

بە ڤیدیۆ: دیمانەی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن لەسەر پڕۆژەی خوێندنی ئۆنلاین

nusar1

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

nusar1

سەقز: عوسمان ئیسماعیلی دەسبەسەر کرا

KDC
KDC

FREE
VIEW