نوێنەری کۆنفدرسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی سویدی کرد ، و لەیەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی دوای کۆنفرانس ، بارزان کۆچکایا بەسەرۆکی فیدراسیۆنی هەڵبژێردرا




ڕۆژی شەممە 10.12.2022لە شاری ستۆکهۆڵم کۆبوونەوەی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بە ئامادەبوونی سەلام کوردە نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ،و دەستەی کارگێری فیدراسیۆن یەکەم کۆبوونەوەی دوای کۆنفرانسیان سازکرد


کۆبوونەوەکە پاش کشانەوەی کۆڤان ئامێدی سەرۆکی پێشووی فدراسیۆن ،دەرگای خۆپاڵاوتن کرایەوە و دواتر بارزان کۆچکایا بە سەرۆکی فیدراسیۆن هەڵبژێردرا


دواتر نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وتەیەکدا باسی
گرنگی هاوکاری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکانی سوید و ڕەوەندی کورردستانی کرد و هیوای خواست کە کاری هاوبەشی لە نێوان پەرەپێدرێت و بەردەوامبێت
جێی ئاماژەی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی سوید لە چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراو پێک هاتوون وئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانین
س،ح