ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەرلەمانی بەریتانیا، بەشدارییان لە کۆنفرانسێکی گرنگی تایبەت بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کرد.


پەرلەمانی بەریتانیا کۆنفرانسێکی لەژێر ناونیشانیRebuilding faith: The way forward for Erbil-Baghdad Relations ، ئەنجامدا و، بە فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەنیان بانگهێشت کرد، کە تێیدا باس لەڕێگای بەرەوپێشچوونی پەیوەندی نێوان هەولێر- بەغدا کرا، هاوکات باسیش لەسەر کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.
جێی باسە، لەمیانەی کۆنفرانسەکەدا، زياتر باس لە دەستوەردانی عێراق هەرێم لەلایەن وڵاتانى دەرەکییەوە کرا، بەتايبەت لەلايەن تورکيا و کوماري ئیسلامی ئێران، کە دوو وڵاتی دراوسێی عێراق و هەرێمی کوردستانن.