ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و قوتابخانەی خانزاد، بەبۆنەی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، هەستان بە سازدانی ئاهەنگێکی تایبەت، کە تێیدا ئەو رۆژەیان بەرز و پیرۆز راگرت.




رۆژی شەممە رێککەوتی، 17ی12ی2022، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و قوتابخانەی خانزاد لەو شارە، ھەستان بە سازدانی ئاھەنگێکی جوان و خنجیلانە بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، ئەوەش وەک هەمیشە، کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەو ڕۆژە پیرۆزەدا، بە زۆر شێواز و چالاکی جیاواز ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان بەرزڕاگرتووە و، ئەم جارەش لە قوتابخانەیەکی کوردی و لەگەڵ منداڵانی چاوگەشی کورد ئەم یادە پیرۆزە کرایەوە

