ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤیەننا، لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی نەمسا، بەشدارییان لە گردبونەوەیەکی جەماوەری دژ بە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
رۆژی شەممە، رێککەوتی 14ی 01ی 2023، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤیەننا بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی گشتی لە ڤیەننا ، ئەندام و دۆستانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەشدارییان لە گردبونەوەیەکی تایبەت بە ئیدانەکردنی کارە نامرۆڤانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە کوردانی رۆژهەڵات و گەلانی ئێران کرد.


گربونەوەکە لە ناوەندی ڤین پێش وەزارەتی دەرەوەی نەمسا ، لەلایەن چەندین حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و ئێرانی نەمساوی هاتبووە ڕیکخستن، ئەوەش بەمەبەستی ئیدانەکردنی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
شایانی باسە، لە گردبونەوەکەدا، جگە لە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، نوێنەری نەتەوەکانی دیکەی وەک بەلوچ و فارس نەمساوی و هیتر بەشداریان تێیدا کرد ، دروشمی هاوئاهەنگیان پێکەوە دەگوتەوە

