ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڕوسیا کۆبوونەوەیەکی لەسەر چەند پرسێک ئەنجامدا
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-روسیا، لەسەر دۆستایەتی کورد و روس، بەسەرپەرشتی بەرپری ناوەندەکە، کۆبوونەوەیەکی لە هەرێمێکی روسیای فیدراڵ و چەندین پرسی نەتەوەیی ئەنجامدا.




رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی 22ی1ی2021بەسەرپەرشتی مەمێ مەمۆیی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ڕەوەندی کوردستانی-روسیا، لە هەرێمی ستاوراپۆڵی روسیای فیدراڵ و بە ئامادەبوونی چەندین کوردی رۆشنبیری روسیا و دوو کەسی روسی کۆبوونەوەیەکیان سازدا، کە تێیدا باسیان لە دۆستایەتی نێوان کورد و روس کرد و، وە چەندین پرسی دیکەی نەتەوەییش تاوتوێ کران.
جێی باسە، هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، یادی 77ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان کرایەوە و بەرز راگیرا، هەروەها باس لە دیرۆکی دامەزراندنی کۆمارەکەش کرا.