KDC

هەولێر:تاهیر هەورامی بەشداری یادی 24ساڵەی کۆچی دوایی ماملێ دەکات

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە یاوەری نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان، بەشداری مەراسیمی 24ساڵەی کۆچی دوایی هونەمەندی گەورەی کورد، محەمەدی ماملێی کرد.

ڕۆژی دووشەممە، رێکەوتی 23.01.2022، تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی و، موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان، بەشداری مەراسیمی 24ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد، محەمەدی ماملێی کرد، کە لە هۆڵی پێشەوای نێو وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان سازکرا.

مەراسیمی یادی 24ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد، ماملێ، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر، بە ھاوئاھەنگی رێکخراوی پەرەپێدانی کاری راگەیاندن، لە ژێر ناونیشانی “ماملێ، چریکەی ئەوین و ئازادی”، بەئامادەبوونی لایەنەکان، کەسایەتی، هونەمەندان و هونەردۆستان و، میوانێکی زۆر بەڕێوەچوو.

جێی باسە، هونەرمەندی گەورەی کورد، ماملێ، ناوی تەواوی محەمەدی سەعید عەلییە، لە رێکەوتی 02.06.1925 لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، نازناوی ماملێی لە باپیرییەوە بۆ ماوەتەوە، خاوەنی زیاتر لە 700 گۆرانییە، دوابەرهەمی لەساڵی 1994 بڵاوکردۆتەوە، لەڕێکەوتی 23.01.1999 لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کردووە.

س،ح

___

ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :چەندین کەس بەهۆی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەستگیرکراون

nusar1

یاریەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW