KDC

بەریتانیا: دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆل و ئیست یۆرکشەر هەڵبژێردران

دوای ئەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆل و ئیست یۆرکشەری بەریتانیا دامەزرا، لە کۆبوونەوەی یەکەمی ناوەندەکە، دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە هەڵبژێردران.

لە یەکەم کۆبوونەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆل و ئیست یۆرکشەر، بە سەرپەرشتی داڤان یەحیا خەلیل کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەڕێگای بەرنامەی زووم بەشداری کرد و، لەسەر ڕۆڵی ناوەند و ئەرکی ئەندامان و کاروچالاکییەکانی ناوەند ئاخافت، دواتر دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە هەڵبژێردران، بۆچوونەکانیش لەسەر کار و پلانی ناوەندەکە بۆ ئەمساڵ خرانەڕوو.

خاتوو شەیما سەيد محەمەد وەک بەرپرسی ناوەندەکە هەڵبژێردرا و، داڤان یەحیا خەلیل وەک جێگر، هەریەکە لە نؤبار مەجدل بانگۆ، كامەران محەمەد ناصر، خاليده حوسێن محەمەد، غەياس رەشيد ساڵح، خالد ئەحمەد سەديق، شيرين عەبدولعەزيز حوسێن، رێبەر مەجدل بانگۆ، وەک دەستەی کارگێڕی ڕەوەندی کوردستانی-هۆل بەریتانیا هەڵبژێردران.

شایەنی باشە، ئەندامانی ناوەندەکە لە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، لە ئافرەت و گەنج پێکدێن و، ئومێد دەکرێ لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ناوەندە چالاکەکانی بەریتانیا بن.

___

ئەڵمانیا.. ژمارەی مردن بە لافاو 100 کەسی تێپەڕاند

KDC

ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی لە دەوربەری دیمەشق بۆردومان دەکات

nusar1

تورکیا :ئیمام و خەتیبێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر 10خوێندکاری منداڵی کچ

nusar1
KDC

FREE
VIEW