KDC

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی یادی شەهیدانی یەکی شوبات دەکات

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بەشداری یادی شەهیدانی 1ی شوباتی خوێناوی کرد .

ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 01.02.2023 لە شاری هەولێر و لە مۆنۆمێنتی یەک شوبات موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادی 19ساڵەی شەهیدانی یەکی شوباتی خوێناوی کرد .

ساڵیادی ئەم کارەساتە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومی و لایەنەکان و ڕێکخراوەکان مەراسیمەکە بەدانانی تاجەگوڵینە بۆ یادی شەهیدانی ئەم کارەساتە پەیمانی وەفاداری دوپاتکرایەوە.

جێی باسە لە 01.02.2004گروپێکی شەڕەنگێز و خوانەناس دەرچوو لە یاسا لە شاری هەولێر لە کاتی جەژنی پیرۆزەی موسڵمانان دوو تیرۆریست لەناو بارەگایی لقی دووی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خۆیان تەقاندەوە ،بەهۆیەوە 103کەس گیانیان لەدەست داو ،پتر لە 200کەسیتر برینداربوون ،کە ژمارەیەک سەرکردەی هەردوو پارتە سەرەکییەکەی کوردستان لەنێو شەهیدەکاندا بوون

___

بەریتانیا: کۆچبەرانی نایاسایی پێش دیپۆرتکردنیان بۆ ڕواندا مانیان لە خواردن گرتووە

nusar1

واشتن و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی گفتۆگۆکانی ڤێنا لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەکەن

KDC

پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی بوڵگاریا بێسەر و شوێنە

nusar1
KDC

FREE
VIEW