بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لەبارەگایی بارزانی بە ئامادەبوونی نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێم پێشوازی لەبەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بەرلین کرد .
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 05.02.2023 تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی بە ئامادەبونی موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان پێشوازیان لە دکتۆر دلێر بەرپرسی ناوەندی کوردستانی لە شاری بەرلین کرد


لە کۆبونەوەیەکی یەک کاتژمیری باس کارو بەرنامەی ڕەوەندی کوردستانی بەگشتی و ناوەندی بەرلین کرا و، تواناکان زیاتر بۆ خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردستانی ڕێکبخرێن ،تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە چەند پێشنیارێک بوو، کەبۆ کاروبەرنامەکانی ئایندە خرانە ڕوو ، لەلایەن بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی پاڵپشتی و هاوکاری بۆ کارو پێشنیارەکان دەربڕی .