KDC

بیرمینگهام : ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ ڕێکخراوە کوردییەکان ئەنجام دەدات

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام کۆبوونەوە و، بەرپرسانی لیژنەی ناوەندەکەیان دیاری کرد و، هەندێ لە کاروچالاکییەکانیشیان بۆ ساڵی داهاتوو تاوتوێکرد، هاوکات لە بەرنامەیاندایە کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ سەرجەم رێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکانی بەریتانیا ئەنجام بدەن.

رۆژی هەینی، رێکەوتی ١٠/٢/٢٠٢٣، ناوەندی ڕەوەندی

کوردستانی-بێرمینگهام بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی

کۆبوونەوە، کە تێیدا بەرپرسانی بەشەکان دیاریکران و، چەند کاروچالاکییەکیش بۆ ساڵی نوێ تاوتوێکران، هاوکات جەخت لەسەر ئامادەكاری بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ قوربانیانی کارەساتە سرووشتییەکەی باکوور و رۆژئاوا کرایەوە، بۆ ئەوەش كۆبوونەوە لەگەڵ ڕێكخراوە كوردییەكانی ناوەڕاستی بەریتانیا ئەنجام بدرێت، بریاردرا لە رێکەوتی 11.02.2023وە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەك بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکە دەست پێبکرێت، تا 15.02.2023لەو ناونیشانەی خوارەوە، کە وەستا رێبوار کەسایەتی شاری بێرمینگهام بەبێ بەرامبەر شوێنەکەی بۆ ئامادەکردووە.

Regay Goiza , 1st floor, Unit 2 Rolfe street, Smethwick, Birmingham B66 2BE

هەنگاونانی کارا بۆ كردنەوەی ئەو قوتابخانەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوتر بڕیاری لەسەر درابوو بە هەمەهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد و رێکخراوی كانگا لە بەریتانیا، لەگەڵ چەند بابەت و پرسێکی دی، کە تایبەت بوون بە رەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە و بەرەوپێشخستنی کارەکان و هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

هەر لەو کۆبوونەوەدا بریاردرا كووبوونەوەیەک لە بێرمینگهام ئەنجام بدرێت و، بانگهێشتی فەرمی رێکخراوەکان بکرێت بۆ یەکخستنی گوتاری کورد و کوردستانیان و کاری پێکەوەیی، ئەوەش لەپێناو سەرخستنی فەرهەنگ و کەلتورو زمان و ئەدەبی کوردی و، دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ یەکخستنی رەوەندی کوردستانی.

هەروەها وەک رێزلێنان بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان، بڕیاردرا هیچ ئاهەنگێک لە جەژنی نەورۆزدا ئەنجام نەدرێت، تەنیا بە وتار و کردنەوەی ئاگر ئەو جەژنە پیرۆزە بەرز رابگیردرێت.

جێی باسە، لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکانی ناوەند دیاری کران و ئەندامان بەگوێرەی توانا و لێهاتووییان بەرپرسیارێتی لیژنەکانین پێسپێردرا، کە بەم شێوەی لای خوارەوەبوو.

بەرپرسی ناوەند فەرەیدون رەزا

سکرتێری ناوەند رزگار حەمەد رەسوڵ

بەرپرسی ئافرەتان خاتوو نزار بەرزنجی

بەرپرسی راگەیاندن مامۆستا ئارام سەعید

بەرپرسی پەیوەندییەکان شەماڵ عەلی

بەرپرسی دارایی موحسین حەمە عەبدوڵا

بەرپرسی گەنجان و لاوان نزار هەورامی

ئەندامی دارایی محەمەد مامەند صاڵح

___

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکات

nusar1

ئەمڕۆ بەڕێز کاک شفا بارزانی سەردانی قوتابخانەی کوردی لە نەرویژ کرد

KDC

ئەمەریکا سزای ئابوری نوێی ڕوسیا دەدات و ،هاریکاری ئۆکرانیا بەبڕی 13,6ملیار دۆلار دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW