KDC

یانەیەکی وەرزشی لە ژێرچەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چالاکییەکانی ئەنجامدەدات


 
 
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، بەیاوەری سكرتێری ناوەند، لەگەڵ بەرپرسانی یانەی وەرزشی نەورۆز لەو شارە  كۆبوونەوە، ئەوەش بۆ تاووتوێكردنی هەماهەنگی و كاركردن لەژێر چەتری ناوەندی رەوەندی كوردستانی.


رۆژی سێشەممە، رێککەوتی  ١٤/٢/٢٠٢٣، فەرەیدون رەزا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام و، ڕزگار حەمەد رەسوڵ سکرتێری ناوەند، لەگەڵ (كەمال حەسەن و شوان محمد قادر )، بەمەبەستی هەماهەنگی و کارکردن لەژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیدا کۆبوونەوە، کە تێیدا بڕیاردرا یانەی نەورۆز لە ئێستا بەدواوە، كارەكانی خۆی بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی رەوەندی كوردستانی ڕێكبخات و بەیەكەوە كارەكانیان ئەنجام بدەن. 


هەروەها (شوان محمد قادر ) وەك نوێنەری خۆیان لە ناوەندی رەوەندی كوردستانی-ببێرمینگهام دیاری كرد و، لەلایەن ناوەندەكەوە پێشوازی لێكرا، ئەمە بۆ ئەوە بوو تا لە نزیكەوە هەماهەنگی و هاریكار بن لەگەڵ ناوەند،بەپێچەوانەشەوە.


جێی باسە، بڕیاردرا ناوەند بەگوێرەی توانا هاوکاری یانەكە بكات، ئەوەش بۆ برەودان بە تواناکانیان.و
بریاردرا لۆگۆی ناوەندی رەوەندی كوردستانی بێرمینگهام بخرێتە سەر دەستەیەك لە جل و بەرگی یانەكە وەكو پشتگیریەك بۆ بەرپرسان ویاریزانانی یانەكە كە نیشانبدات ڕێكخراوی ناوەندی رەوەندی كوردستانی سەپۆرتی ماددی و مەعنەوی یانەكەیە، بۆ ئەوەی نیشانی بدەن ،لەبەرامبەر یانەكانی تر كە ئەوانیش سپۆنسەر ئەكرێن بۆ باشتركردنی تواناكانیان  و پێشكەشكردنی یاری كوالیتی باشتر.

___

ئێران هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌ستگیر ده‌كات

KDC

یوتوب پەخشی کەناڵەکانی RTوSuptnikی ڕاگرت

nusar1

ناوەندی نۆیرنبێرگ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا 

KDC
KDC

FREE
VIEW