بەبۆنەی سەردانی بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا بۆ کەنەدا ،ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆتاوا ئێوارەخوانێک بۆ کوردستانیان ئامادەدەکەن .




ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 16.02.2023ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆتاوا ئێوارەخوانێک بەبۆنەی سەردانی بەیان سامی عەبدولرەحمان بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا بۆ کەنەدا بۆ کوردستانیانی ئەو شارە ئامادەدەکات .
لەو ئێوارەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەری لایەنە کوردستانییەکان و ،ڕۆشنبیران ،مامۆستایانی زانکۆ وچەند پەرلەمانتارێکی کەنەدی لەو شارە ئامادەبوون ،خۆشحاڵیان بەسەردانی نوێنەرایەتی هەرێم پیشانداو کەلە نزیکەوە کوردستانیانی دەرەوە گوێ لە داواکاری و پێشنیارەکانیان بگیرێت




لە هەمان کاتدا بەیان سامی عەبدولڕەحمان بەپرسی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا بەدڵێکی فراوانەوە گوێبیستی پێشنیارو داواکارەکانی بوو،ئامادەی خۆیان و حوکمەتی هەرێمی بۆ پشگیری کردن لە ڕەوەندی کوردستانی بێجیاوازی دەربڕی
جێی ئاماژەیە لەسەردانی بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەنەدا ،بەفەرمی لەلایەن بەرپرسانی و ئەو وڵاتەوە پێشوازی کرا و چەندین دیداری و چاوپێکەوتینی لەگەڵ کەسایەتی وپەرلەمانتار کردووە
س،ح