KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک لەسەرپەیماننامەی سیڤەر سازدەکات

وێبنارێکی تایبەت لەسەر ماددە و بڕگەکانی پەیماننامەی سیڤە ساز دەکرێت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، رۆژی شەممە، رێککەوتی ٢٥ی٢ی٢٠٢٣ لەڕێی پڕۆگرامی Zoom، وێبنارێکی تایبەت بۆ هەریەکە لە مامۆستا هاوار بازیانی و رێناس جانۆ، لەسەر بڕگە و مادەکانی پەیماننامەی سیڤە ساز دەکات، داواش لە ئەندامانی ناوەندەکە دەکات، لە کاتی دیاریکراودا بەشدار بن.

دەقی بانگهێشتەکە:

بانگهێشتی بەڕێزتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە وەرزی کۆڕبەندی پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان لە بەستێنی مێژووییەوە لە هەمبەر مادە و بڕگەکانی پەیماننامەی سیڤەر

کە وێبینارێکە لە ڕێی پرۆگرامی ( Zoom ) ساز دەکرێت بۆ بەڕێزان :

مامۆستا ( هاوار بازیانی ) ماستەر لە زانستە سیاسییەکان و بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوە ( تینگ تانگ ) ی ڕەوەندی کوردستانی

بابەت : لەسەر خۆڵەمێشی جەنگی یەکەمی جیهانی پەیماننامەی ئاشتی گۆڕدرا بۆ پەیمانی سیڤەر .

مامۆستا ( رێناس جانۆ محمد ) ماستەر لە زانستە سیاسییەکان و مامۆستا لە زانکۆی دهۆک .

بابەت : لە ڕووی ڕەهەندی سیاسییەوە پەیمانی سیڤەر بۆچی بە ئامانج نەگەیشت ؟

کات :
18:30 لەندەن

19:30 بە کاتی ئەوروپا

21:30 بە کاتی کوردستان

تکایە پرۆگرامی Zoom دابەزێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداربن لەم وێبینارەدا .

لە کاتی نزیکیش دا لینکی تایبەت بە وێبینارەکەتان بۆ دەنێرین .

لەگەڵ ڕێزماندا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی
22.02.2023

___

ڕەوەندی کوردی لە ژاپۆن لەگەڵ کۆمەڵی دۆستایەتی ژاپۆن و کورد کۆبوونەوە

KDC

فەرەنسا رێککارەکانی دژ بە کۆرۆنا هەڵدەگرێت 

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 33مین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان

nusar1
KDC

FREE
VIEW