کۆربەندی ئابوری وەبەرهێنان کەبەهاوبەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان ڕێکخراوە ،لە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا یەکەم دیداری ئابوری و وەبەرهێنان لە نێوان کوردستان و ئەڵمانیا دەستی بەکارەکانی کرد




ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 02.03.2023 لە بەرلینی پایتەختی ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسانی حکومی و کەسایەتی و بازرگانان و وەبەرهێنان ،بە بەشداری ژورە بازرگانییەکانی نێوان کوردستان و ئەڵمانیا یەکەم کۆربەندی ئابوری وەبەرهێنان دەستی بەکارەکانی کرد
ئەم دیدارە ئابورییە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەسەر ئاستی ژورەبازرگانییەکانی نێوان کوردستان و ئەڵمانیا بۆ زیاتر ئاشنابون بەو ئارامی و سەقامگیرییەی کوردستانە وەک ناوچەیەکی لەبار بۆ بازرگانان و وەبەرهێنانی ئەڵمانیا ،هەروەها هەمەهەنگی و کارئاسانی بازرگانی وەبەرهێنان لە نێوان کوردستان و ئەڵمانیا فراونتربێت و ، لەو ڕوانگەیەوە پەیوەندیە بازرگانی و ئابوری و وەبەرهێنانی نێوان هەردوو لا بەهێزتر بکرێت
جێی باسە بڕیارە لەدووەم ڕۆژی کۆربەندە ئابورییەکە ، بە چەند دیدار و چاوپێکەوتنی سیاسی و بازرگانی لە نێوان شاندی بەشداربووی هەرێمی کوردستان و ئە ڵمانیا درێژە بەکارەکانی بدات
س،ح



