KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدرسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی چەند دیدارێک و چاوپێکەتنی سازکرد

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، کەنەدا و کۆنگرێسی ئەمەریکا دیداری سازدا

رەحیم رەشیدی، ناسراو بە مستەر کورد، لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بۆ پێشخستنی دۆزی کوردستان، بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، لە نزیکەوە چاوی بە هەریەک لە دەیڤید مەک ئەلیستەر ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر لیستی ئاڵمانیا، ڕاندی هۆباک ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا سەر بە حیزبی کۆنەپارێز و، ڕۆبێرت ئادەرهۆڵت ئەندامی کۆنگرێسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کەوت.

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەو دیدارانەدا، وێرای پێشکەشکردنی باسێک لەسەر پێکهاتەی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، هاوکات بارودۆخی کوردستانی بە گشتیی شیکردەوە و، دوایین هەلومەرجی ئێران و کوردستانی پاش شۆڕشی ژینا باس کرد، رەشیدی داوای لە ناوبراوان کرد لە پێناو سەقامگیری، گەشەی ئابووری و تێکشکانی تیرۆر لەسەر پشتیوانیکردنی کوردستان و، پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ پێشمەرگە بەردەوام بن.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا، کەنەدا و ئەمەریکا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە دیدارەکە، پێداگرییان لەسەر پەرەپێدان بە دیدار و چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا کردەوە، هاوکات بە بایەخەوە باسیان لە رۆڵی بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان لە ناوچەکەدا کرد و، رایانگەیاند کوردستان لە ساڵانی رابردوودا، جیا لە شەڕی تیرۆر و تێکشکاندنی داعش و پاراستنی پێکهاتەکان، هاوکات کورد لە ناوچەکە بە گشتیی، سیمایەکی ئەرێنیان بۆ گۆڕانکاری دیموکراتیک لە خۆیان نیشان داوە؛ هەر بۆیە پێویستە وڵاتانی رۆژئاوایی، کوردستان وەک فاکتۆرێکی ئاڵوگۆڕی ئەرێنی لە ناوچەکەدا چاو لێبکەن و، درێژە بە هاوکاری و پشتیوانی لە کوردستان بدەن.

ئەوان هاوکاری و پشتیوانییەکان لە راستای بەرژەوەندی دوو لایەندا لێکدایەوە و، ئاشکرایان کرد، کە لە دەستەڵات و پێگەی خۆیان بۆ پشتیوانیکردنی کوردستان کەڵک وەردەگرن.

جێی باسە، بڕیاردرا لە داهاتوودا و لە ئاستی بەرینتردا پێکەوە کار لە پێناو ئەو ئامانجانەدا بکەن

___

سویدییەکان نۆرەی نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان دەفرۆشنەوە

nusar1

ناوەندی دۆسڵدۆرف کۆبونەوەیەکی فراوانیان سازکرد

nusar1

شاندێکی رەوەندی کوردی سەردانی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW