KDC

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆربەندی وەرزی لەسەر پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان سازکرد

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، دووەم کۆڕبەندی وەرزی لەسەر پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان و، لەژێر ناونیشانی لەهەمبەر بڕگە و ماددەکانی پەیماننامەی سیڤەر سازکرد، کە لەلایەن خاتوو یوسرا زوبێر ئیسماعیل ئامادە و پێشکەشکرا.

ئێوارەی رۆژی شەممە، ڕێککەوتی 04.03.2023 ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، یەکەم کۆڕبەندی وەرزی لەسەر پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان لە بەستێنی مێژووییەوە و، لە هەمبەر بڕگە و ماددەکانی پەیماننامەی سیڤەر، بۆ دکتۆر مەحمود عەباس دکتۆرا لە جوگرافیای ئابووری و، مامۆستا سدیق شرناخی دەرچووی کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی فەرەنسی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری رەوەندی کوردستانی و لەڕێی بەرنامەی ZOOM سازکرد.

بەرنامەی کۆڕبەندەکە دوو تەوەری لە خۆگرتبوو :

تەوەری یەکەم: لەدوای جەنگی یەکەمی جیهان، پەیماننامەی ئاشتی گۆڕدرا بۆ پەیمانی سیڤەر، لەلایەن دکتۆر مەحمود عەباس، پوختەیەکی گرینگی لە سەر هاتنەکاییەی پەیمانی سیڤەر و، دەرهاویشتەکانی و ڕۆڵی کورد لە نێو ئەو ڕەهەنەدی گۆڕانکارییەی جیهاندا باسکرد و، تیشکی زیاتری خستەر دروستکردنی کێشەی جوگرافیای کوردستان و لەلایەنی ئابووری، کە لەلایەن داگیرکەران بەلاڕێ دەبران.

دواتر بەراوردێکی شیکاری بۆ دابەشبوونەکانی کوردستان لە چاڵدێران بۆ سایکس پیکۆ و، دواتر پەیمانی سیڤەر و هاتنەکایەی دابەشکاری نوێ لە نێوەندی جوگرافیا و ئابوررییەوە خستەڕوو، کە ڕەهەندی کێشەکانی کوردی خستە ناو کێشمەکێشی چەندین وڵات، کە خۆیان لە زەلکاوی کێشە و ناکۆکییدابوون.

بەشێکی دیکەی باسەکە، لەسەر هۆکاری دروستبوونی کیانێکی کوردستانی بۆ کورد لە نێوەندی شۆڕشەکان و، پەلهاوێژی دروستبوونی هێزی کاری سیاسی نوێ، کە گەلی کوردستان دەرهاویشتەکانی نەبوون و ئامادەسازییان بۆ دروستبوونی کیانێکی سەربەخۆ و پارێزگاری لێکردنیان نەبووە، کە دواتر هۆکارەکانی دروستبوونی دەوڵەت و هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کیانێکی سەربەخۆ، بەستنەوەی بە هۆشیاری نەتەوەیی بەستەوە، هاوکات هۆکارێکی تر، گومانی سیاسی لەنێو هێزە زلهێزەکان و نەبوونی یەکێتی نەتەوەیی و پەرتەوازەیی نێو ناوچەکان و خۆنەگونجاندنی لەگەڵ سیاسەتی ڕۆژگاردابووە.

تەوەری دووەم :

لەڕووی ڕەهەندی سیاسییەوە پەیمانی سیڤەر بۆچی بەئامانج نەگەیشت؟

ئەم تەوەرە لەلایەن مامۆستا سدیق شرناخی شیکردنەوەی بۆ کراو و، باسێکی لەسەر ڕەهەندی هزری و سیاسی فەلسفەی پەیمانی سیڤەر کرد و، هاتە سەر بیری هۆکارەکانی گۆڕانکارییەکان، کە سەدەیەک لە شەڕ و ئاژاوەی سیاسیی و هۆکاری سەرنەگرتنی ئەم پەیماننامانەی لە ڕەهەندی نەتەوەوە ڕوونکردەوە.

هەر لەنێوەندی باسەکەیدا، تیشکی خستەسەر هۆکاری پەیماننامەکان و شرۆڤەی سیاسیانە بۆ ئامانجی وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ناوچەکە کرد و، ڕۆڵی کورد لە سەردەمەکان و گۆڕانکارییەکان ناساند، وە دەرهاویشتەی گۆڕانکارییەکان لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی و دروستبوونی چەندین دەوڵەت و ڕۆڵی کورد لەو سەردەمانەدا ڕوونکردەوە.

لەکۆتایی کۆربەندەکەدا، لەلایەن ئامادەبووانەوە تێبینی و سەرنجەکانیان لەسەر کۆی تەوەرەکان باسکرد و، بە پرسیار و وەڵام، گفتگۆکان گەرمتر بوون.

جێی باسە، وەرزی کۆڕبەندی پەیماننامەکان لە سیڤەرەوە بۆ لۆزان و گۆڕانکارییەکان دوای سەد ساڵ، درێژەی دەبێت.

س،ح

___

ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەو بارەگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستیپێکرد

KDC

ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک و نیمچە ئاورێک لە ئێران

nusar1

ناوەندی ئۆتاوا داوایەک ئاڕاستەی کوردانی ئۆتاوا و گانتۆی کەنەدا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW