KDC

هەولێر: شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەکەن

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری، سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانیان کرد و، لەلایەن سەرۆکی دەستە و راوێژکارانییەوە پێشوازییان لێکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، رێککەوتی ٦ی٣ی٢٠٢٣، شاندێکی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، کۆڤان ئامێدی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەر، سازان گورون ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەر، مەمێ مەمۆیی، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەر، موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە هەرێمی کوردستان، سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانیان کرد و، لە دیوانی دەستە دکتۆرە مونا یاقو سەرۆکی دەستە، بە ئامادەبوونی راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی یاسایی و مافی مرۆڤ و پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنەکەدا شاندی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، باسیان لە رەوشی رەوەندی کوردستانیان لە دەرەوەی ووڵات کرد و، کێشە و گرفتەکانیان بۆ دەستەی مافی مرۆڤ روونکردەوە، لەبەرانبەردا سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، ئامادەیی دەستەکەی بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگی دوولایەنە بەمەبەستی پاراستنی مافی رەوەندی کوردستانی لە ژێر رۆشنایی رێککەوتنامە و یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بەم بوارە نیشاندا.

___

بەشی ڕێکخستنی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ناوەند، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان کۆبوونەوە

nusar1

بەهۆی سزاکانەوە نیوەی یەدەگی دراو زێڕی ڕوسیا بلۆککراوە

nusar1

مالمۆ داوا لە حکومەت دەکا بەرانبەر دەنگۆی ڕفاندنی منداڵانی پەنابەران وەڵام بداتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW