کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کورد لە شاری میونستەری ئەڵمانیا ،بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان ڕێوڕەسمێکی بۆ ئافرەتانی کوردی ئەو شارە سازکرد




ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 08.03.2023 لەشاری میونستەری ئەڵمانیا کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کورد ڕێوڕەسمێکی بۆ ئافرەتانی کوردستانی لەو شارە سازکرد
لەڕێوڕەسمەکەدا دوای وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان ، وتاری سەرۆکی فدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەکان لە ئەڵمانیا و سەرۆک و جێگری کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لە میونوستەر وتاریان پێشکەش کرد ،وێڕای پیرۆزبایی لە ئافرەتان و ژنانی کوردستان بە تایبەت و ژنانی جیهان بەگشتی ،جەختیان لەسەر ڕۆڵی پێگەی ئافرەت لە کۆمەڵگادا کردووە ،کە شان بەشانی پیاوان لە کوردستان لە هەموو سەکتەرەکانی کارکردندا ڕۆڵ و جێگایان دیارە
دواتر خاتوو ڕەزان ئەفرینی وتارێکی لەسەر مانای ئەم ڕۆژە پیرۆزە پێشکەش کرد و گرنگی ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا بە بەرزی هەڵسەنگاند ،جێی باسە ڕێوڕەسمەکە مایەی
دڵخۆشی و ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو
س،ح



