ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەری وڵاتی کەندا ڕۆژی جیهانی ژنان و هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیان بەرزڕاگرت
رۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 12.03.2023 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر چەند چالاکییەکیان بە بۆنەی 8ی ئازار ،ڕۆژی جیهانی ئافرەتان و هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیان سازکرد ،کەچەندین چالاکی هەمەڕەنگی کولتوری و هونەری لە خۆگرتبوو




بڕگەسەرەکیەکانی بریتی بوون لە چەندین تەوەر و بابەتی زانستی لە سەر ڕۆل و پێگەی ئافرەتان و بەرز نرخاندنی ژنی کورد بوو ، هەروەها ناساندنی چەند ژنێکی ناودار و کۆلنەدەر و سەرکەوتووی کورد ، پێشاندانی فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە سەر ئێش و ئازارەکانی ژنانی ئێزدی بەرنامەکەی دەولەمەندتر کرد ، گردبوونەوەیەکی ژنانی چالاکوانی کورد لە شاری ڤانکۆڤەر بابەتێکی گەرمی بەرنامەکە بوو کە زۆر بابەت و ڕەهەندی جیاجیا باسی لێوە کرا






، بەشدارای مندالانی کورد لە سرودی کوردی و،میوزیک ، گۆرانی کوردی و ئاهەنگ گێران لایەنەکانی تری ئەم بۆنەیە بوون ، چەند ئافرەتێک خەلات کران و گەورە کردن و بە هێز کردنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا بە گشتی و ڤانکۆڤەر بە تایبەتی خواستی بەشدار بووان و هەلسوراوانی پرۆگرامەکە بوون ، هەموو بە یەک دەنگ و لە ژێر ئالای کوردستان خوازیاری بە هێز بوونی پێگەی کورد لە ناوە و دەرەوەی وڵات بوون







