KDC

نەمسا: ڕەوەندی کوردستانی یادی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی دەکەنەوە

لەسەر بانگهێشتی ناوەندی ڕەوەندى كوردستانى لە نەمسا و لەژێر ئاڵای کوردستان، کوردستانیان لە ڤییەنا، یادی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیان کردەوە

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 19.03.2023لە کەناری ڕووباری دۆناو، یادی سەری ساڵی کوردی (جەژنی نەوروز) بە ئامادەبونی پترلە( ٢٠٠٠ ) دوو هەزار کەس لە کچان و کوڕانی کوردستانی لە نەمسا یادی نەورۆز و سەری ساڵ کوردی بەرزڕاگیرا .

بەرنامەی یادکردنەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژهەڵات و قوربانیانی بومەلەرەزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان ،پاشان چەند سروودی نیشتمانی و شیعری نیشتمانپەروەرانە خوێندرایەوە .

پاشان نزار موسا، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەند كوردستانى لە نەمسا، وتاری نەورۆزی ڤییەننا ٢٠٢٣ی پێشکەش کرد، و جەژنی نەورۆزی لەهەمووان پیرۆزکرد و دەستپێکردنی مەراسیمەکەی ڕاگەیاند

لەبەشێکی وتارەکەی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی باسی لە نادادپەروەرییەی ،کە گەلەکەمان بەسەریدا تووشی بووە ،بەتایبەت شۆڕشی کوردستانى روژهەڵاتی کوردستان و کارەساتی بوومەلەرزەکەی ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان کرد.

پاشان کچان و کوڕان بە ديلانى کوردی و ئاوازی هونەر و مۆسیقاى نەتەوەیی لە کەشێکی نەتەوەیی کوردی بە ئاڵای کوردستان مەڕاسیمەکەیان ڕازاوەترکرد ،و دڵی ڕەوەندی کوردستانیان خۆشکردبوو

___

جۆرجیا: کۆمەڵەیەکی کوردی هاتە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن

nusar1

کۆمسیۆنی کاروباری پەنابەران داوا لە وڵاتان دەکات ،کە دەرگاکانیان بۆ هاوڕەگەزخوازان کراوابێت

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بازل دامەزرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW