KDC

جەژنی نەورۆز وەک بۆنەیەکی فەرمی لە شاری ناشڤیل جێگیرکرا

بە بەشداری چالاکانەی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە شاری ناشڤیل؛ پایتەختی هەرێمی تێنێسی، کە پتر لە 20 هەزار کوردستانی لێ دەژیین، لە رێورەسمێکی فەرمیدا، نەورۆز وەک جەژنێکی کوردستانی لەلایەن شارەوانی شارەکەوە لە رۆژمێری شاری ناشڤیل دا جێگیرکرا.

رۆژی دووشەممە، رێککەوتی 20ی ئازاری2023، مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، لەگەڵ شارەداری ناشڤیل و بەرپرسانی دیکەی حکومەت گفتوگۆی کرد و، دەستخۆشی لە بە فەرمیی ناساندنی جەژنی نەورۆزی ئاڕاستە کردن و، پێشی راگەیاندن، کە کوردستانیان پێزانینی زۆریان بۆ ئەو هەنگاوە هەیە.

لەو رێورەسمەدا جوون کووپەر شارەداری ناشڤیل، سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی ناشڤیل، شارەداری پێشوو، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و، بەرپرسی لقی حەوتی پارتی و، چەند کەسایەتی دیکە وتاریان پێشکەش کرد.

لەمەوپاش هەموو ساڵێک رۆژی نەورۆز لە ناشڤیل بۆ کوردستانیان پشوو دەبێت، ئەوان دەتوانن نەچنەوە سەر کار و ئەرکەکانیان، ئەگەر خۆیان بخوازن و داوا بکەن.

جوون کووپەر لای خۆیەوە، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لەو هەڵوێستەی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، هاوکات داواکەی بە گرنگییەوە وەرگرت و بەڵێنی هەموو هاوکاری و پشتیوانیەکیدا.

جێی باسە، ئێوارەی هەمان رۆژ بۆ پشتیوانی پتر لە کوردستان و بە بۆنەی نەورۆزەوە ”پردی گیانبازانی کۆریا” بە رەنگەکانی ئاڵای کوردستان نەخشێندرا

___

ئۆکرانیا پلانی هەیە ،کە گەمارۆدراوانی ئازۆفستال لە ماریۆپۆل چۆل بکات

nusar1

ترامپ لە وەرزشێکدا بەرزترین پلەی بەدەست دەهێنێت کە ڕاهێنانی نەکردووە

KDC

ئاژانسی ئەوروپا: تا مانگی ئاب ژمارەی تووشبوان بە کۆرونا پێنج ھێندە زیاد دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW