KDC

بەئامادەبونی ڕەوەندی کوردستانی تەرمی فەوزی ئەسعەد لەبەرلین بەخاکسپێردرا

بەئامادەبونی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین و هەڤالان و دۆستان و نوێنەری حکومی و لایەنەکوردستانییەکان تەرمی تێکۆشەری کورد و خاونی مەدالیایی بارزانی نەمر فەوزی ئەسعەد کارگێری پێشوی لقی شەشی پارتی دییۆکراتی کوردستان بەخاکسپێردرا

ڕیوڕەسمی ماتەمینی بەخاکسپاردنەکە ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 25.03.2023لە گۆرستانی شوێننبێرگ لە شاری بەرلین بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هەڤاڵان و دۆستانی دوا ماڵئاواییان لەو تێکۆشەر کرد ،کە ماوەی شەست ساڵە لەخزمەتی دۆزی کورد کوردستانی کێشە ڕەواکەی دابووە ،لە کۆنگرەی 13ی پارتی لەلایەن سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی پێبەخشراوە

،بەوهۆیەوە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر فەوزی ئەسعەد کارگێری پێشووی لقی شەش و هەڵگری مەدالیایی بارزانی نەمر، پرسە و سەرخۆشی خۆیان ئاڕاستەی هەڤاڵانی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیمۆکراتی کورستان و خانەوادەی دەکەین ،هەروەها پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکار و هاڤاڵانی دەکەین، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، هاوکات ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک دەخوازین

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
25.03.2023

___

راپۆرتی مەیدانی کردنەوەی پێشانگایەک بۆ هونەرمەندانی پارچەکانی کوردستان

KDC

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی حەفت ساڵەی جینۆسایدی شنگال

KDC

سویسرا : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی گەلانی ئێران دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW