KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بازل دامەزرا

ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بازل دوای چەند کۆبونەوەیەک ، بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا دروستبونی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەوشارە ڕاگەیاند

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 26.03.2023 کوردستانیانی شاری بازل بە ئامادەبوونی سۆران حەسەن ،شۆڕش ئۆردۆگان ،فەیزییە پەریشان ،عەلی عوسمان ،دوزگین چیفتچی هەروەها کامیل ئەرمیش کە بەئۆنلاین بەشداربوو ،بەسەرپەرشتی سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەندی سویسرا ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و عممار داود کارگێری ناوەندی سویسرا کۆبونەوەیەکی گشتی بەمەبەستی ڕاگەیاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بازل بەڕێوەچوو
لەنێوەندی کۆبونەوەکەدا سەیران کاکەوڵا بەپرسی ناوەندی سویسرا لە وتەیەکدا وێرای پیرۆزبایی لە ئەندامانی ڕەوەندی بازل ،تیشکی خستە سەر مێژووی دروستبونی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کارو چالاکییەکان ،دواتر باسی فراوانبوونی کارەکان کرد ،کە خۆی لە دروستکردنی ناوەندەکان و ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کردەوە

دواتر لە کۆبونەوەکە دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بازل دەستنیشان کران ،کە پێکدێن لە :-
١- سۆران حەسەن.
٢- فەیزییە پەریشان
٣- کامیل ئەرمیش
٤-عەلی عوسمان ،
٥-شۆڕش ئۆردۆگان و
٦- دوزگین چیفتچی
هەرلەکۆبوونەوەکەدا سۆران حەسەن وەک بەرپرسی ناوەند ،فەیزییە پەریشان سکرتێری ناوەند ،کامیل ئەرمیشی بەرپرسی ڕاگەیاندن ،عەلی عوسمان. بەپرسی دارایی و شۆڕش ئۆردۆگان بەرپرسی پەیوەندییەکان دەستنیشان کران
لەکۆتاییدا بەرپرسی ناوەندی سویسرابە ناوی ناوەندی سویسرا پیرۆزبایی ئەندامانی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بازل کرد و هەروەها هەموان خۆشحاڵیان بە دامەزراندن و ڕاگەیاندنی ناوەندی بازل دەربڕی

س،ح

___

کەنەدا: دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر

nusar1

بەرپرسی ناوەندی لەندەن سەردانی بارەگای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات

nusar1

ڕووسیا ئاماری زیانەکانی شەڕی ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW