KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسل دامەزرا

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی ناوەندی لۆڤین لە وڵاتی بەلجیکا و، چەند کەسایەتی دیکەی کورد، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری برۆکسل دامەزرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 26.03.2023 لە بەلجیکا، بە ئامادەبوونی هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و، دیار مەلا محەمەد ئەمین ئەندامی لیژنەی ڕاوێژ و، مەزڵوم دلی بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لۆڤین لە بەلجیکا و، چەند کەسایەتییەکی دیکەی کورد، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان لە برۆکسل دامەزراند.

دوای تاوتوێ کردنی پرسە تایبەتەکانی ڕەوەندی کوردستانی و ڕوونکردنەوەی تایبەت لەسەر هەنگاو و ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، جەختیش لەسەر هەماهەنگی ناوەندەکان کرایەوە.

جێی باسە، لەلایەن ئامادەبووانەوە پیرۆزبایی لە جیهانگیر عالی مەلا کرا، کە وەک بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل دەستنیشانکرا.

لەم کۆبوونەوەیەدا چەند کەسایەتیەک بەشداربوون ، دوایی تاوتوێ کردنی پرسەتایبەتەکانی ڕەوەندی کوردستانی و ڕوونکردنەوەی تایبەت لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو ، دوای گفتوگۆیەکی تیرو تەسەل بڕیار درا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسل دابمەزرێت .
لە نێوەندی کۆبوونەوەکەدا کە ناوەندی برۆکسل دامەزرا ، بەوردی کارلەسەر ئەرک و کارو چالاکیەکانی ناوەند کراو ،هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی ناوەندەکان کرایەوە .

لەکۆتایی کۆبونەوەکە لەلایەن ئامادەبوانەوە پیرۆزبایی لە جیهانگیر عالی ملا کرا،کە وەک بەرپرسی ناوەندی برۆکسل دەستنیشانکرا

___

لوبنان : دەستبەسەر 28 تەن نیتراتی ئەمۆنیۆم دەگرێت

KDC

لەبەر ئەم هۆکارە خانمە چالاکوانێکی کورد ئازاد دەکرێت

KDC

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆکی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW