KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی شارەوانی واشنتن کۆبووە

نوێنەری کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی شارەوانی واشنتن بۆ کاروباری ئاینی و کاروباری ئەمەریکییە ئەفەریقییەکان کۆبووە

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی رەحیم رەشیدی، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکاو کەنەدا لە نزیکەوە چاوی بە تۆماس بۆوەن بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی شارەوانی واشتن بۆ کاروباری ئاینی و کاروباری ئەمەریکییە ئەفرقییەکان کەوت.


لە سەرەتای ئەو دیدارەدا، نوێنەری کۆنفدراسیۆن باسێکی لەسەر پێکهاتەو پرۆژەکانی کۆنفیدراسیۆن پێشکەش کردو ئەوەی خستەروو واشنتن یەکێک لەو شوێنانەیە کە بە چری ئامانجی کارو رێکخستنی کۆنفدراسیۆنە، چوونکە رۆژ بە رۆژ کوردستانیان پتر رووی تێدەکەن؛ هەروەها بە هۆی سیستەمێکی فیدراڵ و دێموکراسی وڵاتەکەو پشتیوانی ئەمریكا لە دۆزی کوردستان و پێشمەرگە، بایەخی تێکۆشانی کۆنفدراسیۆن لە وڵاتی ئەمریكا جێگای بایەخپێدانی زۆرە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا مستەر کورد باسی لەوە کرد کە مارتین لوتەر کینگ بە رێپێوانی مەدەنی و وتارەکە بە ناوبانگەکەی ”خەونێکم هەیە”، رەگەزپەرەستیی و هەڵاواردنی وەلاناو بەمەش ئەمریکا بەرەو دێمۆکراسی رۆیشت و واشانتن بوە شاری پێکەوەژیانی نەتەوە، کولتورو ئایینە جیاوازەکان.
لەدرێژەی دیدارەکەدا نوێنەری کۆنفدراسیۆن داوای لەو بەرپرسەی شارەداری واشنتن کرد کە یارمەتیدەریان بن تاکوو شەقامێک بە ناوی ژینا ئەمینی بکرێ ، وەکوو پشتیوانی مەعنەوی لە شۆرشی ژن، ژیان ئازادی بەم جۆرە لایەنگری لە دادپەروەری و ئازادی بکەن.

لای خۆیەوە بوڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی شارەوانی واشنتن وێرای خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە، هاوکات بەڵێنی دا کۆی ئەو باس و زانیاریانە لەگەڵ شارەوانی باس بکات و هەروەها لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ شارەوانی بۆ تاوتوێ کردنی پرۆژەو پێشنیارەکان ڕێکدەخات

___

ئەڵمانیادا حیزبی سۆشیال دیموکرات بەجیاوازییەکی کەم سەرکەوتنی بە دەستهێنا

KDC

لە هەڵبژاردنی فەڕەنسا ماکرۆن پێش ڕکابەرەکانی کەوت

nusar1

سوید: بە سەرپەرشتی شفا بارزانی کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW