بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەلەندەن ، بە بانگهێشتێکی فەرمی بەشداری کۆڕبەندێکی تایبەت سەبارەت بە مافی ئافرەتانی کوردستان لەناو باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیای کرد
رزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەلەندەن، بەبانگهێشتی فەرمی بەشداری کۆڕبەندێکی دەربارەی چارەنووس و مافی ئافرەتان لەهەر چوار پارچەی کوردستان کرد، کە لە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانی رێکخرابوو.
کۆڕبەندەکە بە ئامادەبونی دوو ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و چەند رێکخراوێکی جیاواز بەڕێوەچوو، کە تێیدا لە میانەی کۆڕبەندەکەدا چەندین سەرنج و بۆچون و پێشنیار ئاڵوگۆڕکران.





