سکرتێری کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید ،سەردانی باڵوێزخانی هەنگاریا لە شاری ستۆکهۆڵم کرد ،و لە لایەن باڵوێزی هەنگاریا پێشوازی کرا ،لەدانیشتنێک دا باسی ئامانجی ڕەوەندی کوردستانی و هەنگاوەکانی کوردستانیانی لەوبارەوە ڕونکردەوە


ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 22.04.2023 دکتۆر شێروان زیندرو سکرتێری کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید بە بانگهێشتی باڵوێزی هانگاریا سەردانی باڵوێزخانەی ناوبراوی کرد و لەلایەن ئەندرێن مێللەر بالوێزی وڵاتی هەنگاریا لە سوید پێشوازی کرا


لەدانیشتنێکدا دکتۆر شێروان بەگشتی باسی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان کرد و دواتر ئامانجی دروستبونی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی شیکردەوە ،کەگەلی کوردستان وەک گەلانی جیهان دەیەوێت بە ئاشتی و ئازادی بژی و خەبات کوردستانیان لەدەرەوە بۆ ناساندن و لۆبی کردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەیەتی ،لەو پێناوەشدا هەوڵەکانی لەوبارەوە چڕکردۆتەوە
دواتر بالوێزی هانگاریا باسێکی لە مێژووی گەلی هەنگاریا بۆ ئازادی کرد ،کە هاوشێوەیی خەبات و کۆششی میللەتی هەنگاری و ڕێگای ئازادی گەلەکەی لەگەڵ گەلی کورد لە مێژوودا بەروارد کرد ،و ئاماژەی بەوەکرد کە وڵاتەکەی ١٥٠ ساڵ ژێردەستی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بوون ، بەڵام خۆڕاگری، ویستی ئازادی، یەکدەستی و یەکڕەنگی و یەک ئامانجی میللەتەکەی هەروەها باری جیۆپۆلیتیکی سەدەی هەژدەهەم تەنها دەروازەی ئازادبوونی میللەتی هەنگاری و سنورەکەی بوو،لەبەشێکی تر گلەیی لە یەک نەبوونی میللەتی کوردی کرد،و خۆشحاڵی خۆی بۆ دروست بوونی لۆبی کوردی دەربڕی،دوا وتەشی «تەنها ڕێگەتان دیپلۆماسییەتە، ئیش بکەن و قسە کەم بکەن»
لەکۆتایی دیدارەکەدا وێڕای خۆشحاڵی جەخت لەسەر بەرەوامی ئەم سەردان و دیدارانە کرایەوە و بڕیاردرا لە ماوەی داهاتوودا سیمینارێک بۆ زیاتر شیکردنەوەی دۆزی کورد وپشتگیری سیاسی وڵاتی هەنگاریا بۆ گەلی کوردستان ڕێکبخرێت