KDC

ناوەندی سویسرا ئەرک و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی لۆزان تاوتوێدەکات

لە چوارچێوەی ئامادەکار و ڕێکخستنی کۆنفرانسی لۆزان ،ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمیتەی ڕاوێژکاری کۆنفرانسی لۆزان کۆبونەوە ،چەند پێشنیار وڕاسپاردەیەک گفتگۆیان لەو بارەوە کراو ،ئامادەکاری و ڕێکخستن بۆ کارەکانی نێو کۆنفراس هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا

ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 24.04.2023ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمیتەی ڕاوێژکاری کۆنفرانسی لۆزان بەسەرپەرشتی سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەندی سویسرا و بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێی پرۆگرامی ZOOM کۆبونەوەی فراوان ڕێکخرا

کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی ئەرک و ڕێکخستنی کارەکانی کۆنفرانسی لۆزان بوو ،دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر کۆی کارەکان خرایەڕوو،هەروەها پێشنیار و بۆچوونەکان وەرگیران و بڕیاردرا بەدواداچوون لەوبارەوە بکرێت

جێیباسە ڕێککارەکانی یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان کەلە پار ساڵەوە لەلایەن ناوەند ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بە هاوکای کۆمیتەی ڕواێژکاری کۆنفرانسی لۆزان ، کەلە چەند ڕێکخراو و کەسایەتی کوردستانی دانیشتوی سویسرا پێکدێت ئامادەکاری بۆ دەکرێت ،وابڕیارە بەسەرپەرشتی ئیداری و ڕاستەوخۆی کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی ڕۆژانی 27-28مانگی پێنج کۆنفرانسێکی زانستی و سیاسی بە شێوەی پانێڵ لە شاری لۆزان بەڕێوەبچێت

س،ح

___

دادگای بەرەنگاربوونەوەی تاوانی گەندەڵی لە كوردستان دروست دەكرێ

KDC

مانگی دابێ ڤاکسینی جۆری حەب دەکەوێتە بواری تاقیکردنەوەوە

KDC

فەخرەدین گەرمیانی .. نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشوری ئوسترالیا

KDC
KDC

FREE
VIEW