KDC

کەنەدا: ناوەندی لەندەن کۆبونەوەیەکی فراوانیان سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەشاری لەندەنی وڵاتی کەندا کۆبونەوەیەکی فراوانیان بە سەرپەرشتی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا سازکرد و دەستەی کارگێری نوێ بۆ کاروباری ناوەند هەڵبژێردران

رۆژی شەممە، رێککەوتی 22.04.2023، بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی راستەوخۆی مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکاو کەنەدا، كۆبونەوەی فراوانی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی لە شاری لەندەن لە وڵاتی کەنەدا بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو.

سەرەتای كۆبونەوەکە بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان دەستی پێكرد. دواتر لالۆ عەبدی و رێژنە بێهرووز بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی وێرای بەخێرهاتن کردنی نوێنەری کۆنفیدراسیۆن و ئامادەبووان ریزبەندی کاری کۆبونەوەکەیان باس کرد. دواتر سیاسەتوانی ناسراوی کوردستانی شەریف بێهرووز بە وردی باسی لە بایەخ و پێویستی ناوەندی رەوەندی کوردستانی کردو لەم بارەوە باسی لە ئەزموونەکانی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ کاری دیپلۆماسی لە وڵاتەکانی کەنەداو ئەمریکا کردو پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆی بۆ کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەربری و کارو پرۆژە نەتەوەییەکانی کۆنفدراسیۆنی بەرز نرخاندو بە پێویستیەکی گرینگی خەبات بۆ کوردستانی لە دەرەوە شرۆڤە کرد.
دواتر رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، سەبارەت بە دواین کارو پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆن قسەی بۆ ئامادەبووان کرد.

رەشیدی وێرای سوپاس و بەخێرهاتنی ئامادەبووان، هاوکاریەکانی ئەندازیار مەستوورە بێهرووز و سیروان موحەممەدزادەی بۆ سەرخستنی ئەو کۆبونەوە فراوانە بەرز نرخاند. ناوبراو دەربارەی بەرنامەو پڕۆژە نەتەوەییەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لەسەر ئاستی جیهان بەگشتیی، ئەمەریکای باکوور، بە تایبەتی قسەی بۆ ئامادەبووان کردو بایەخی ئەو هەنگاوەی لە گۆشە نیگای جیاوازەوە شیکردەوەو رایگەیاند کۆنفدراسیۆن بە ئامانجی کۆکردنەوەی کوردستانیان و یەکخستنی هێزو تواناکان لە پێناو خزمەت بە کوردستان دامەزراوەو موڵکی هەموو کوردێکی دڵسۆزو نیشتمانپەروەرە.

مستەر کورد بە پێداگیرییەوە باسی لەوەکرد ناوەندی رەوەندی کوردستانی، وەک ناوەندێکی چڤاکی سەربەخۆ خزمەتی دۆزی کوردستان دەکات، هاوکات ناوەندەکە هەوڵ دەدا کۆکەرەوەی زۆرترین رێژەی کوردستانیان بێت، لەم بوارەدا بە بەرنامەی زانستی و سەردەمیانە تێدەکۆشێ تا رەوەندەکەمان بەشێوەیەکی ئەمرۆیی کەڵک لە بوارو دەرفەتە یاساییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرێت، هەروەها لەو وڵاتانەدا کاراو چالاک بێت و ببێتە چەتری کۆکەرەوەی هەموو ئەوانەی باوەریان بە پڕنسیپە نەتەوەییەکان هەیەو لەم پێوەندییەدا هێڵە گشتییەکانی کۆنفدراسیۆنی شیکردەوە کە باوەرمەند بوون بە ئاڵای کوردستان، پێشمەرگەو هێما نەتەوەییەکان و خەبات بە رزگاری نەتەوەیی و تێکۆشانی یاسامەند و ئاشتیخوازانەیە.
نوێنەری كۆنفدراسیۆن لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا باسی لەوە کرد ،کەلەسەر نەوەكانی دووهەم و سێهەم و دواتری كوردستانی لە دەرەوە كار دەكەن و هەوڵ دەدەن کوردستانیان پتر لە ناوەندی و گرێچنی سیستەمی وڵاتانی رۆژئاوایی دا جێگای خۆیان بکەنەوە تاکوو لەم رێگاوە باشترو بەربڵاوتر پشتوانی زۆرتر بۆ دۆزی ڕەوای کوردستان دەستەبەربکەن.

دواتر تۆفیق سلوڤانەیی وەکوو یەکەمین پەناربەری کورد کە ساڵی ١٩٧٦ چۆتە لەندەن باسێکی لەسەر مێژووی رەوەندی کوردستانی لە کەنەداو پێویستی خەبات بۆ کوردستان لە دەرەوە پێشکەش کرد.
ئەوجار لە کەش وهەوایەکی ئازادو دیمۆکراتی ئامادەبووان دیدو پێشنیارو رەخنەکانی خۆیان هێنایە بەرباس و لە بڕگەیەکی دیکەدا نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەرێزەوە وەڵامی رەخنەکانی دایەوە،و راگەیاند: کە رەخنەو تێبینییەکان بە دڵسۆزی و لە پێناو گەشەدان بە کاری کۆنفدراسیۆن دەزانێ.

لە دواین بڕگە بە رەزامەندی سەرجەم ئامادەبووان لە هەڵبژاردنێکی ئازادو دیمۆکراتی دا ٩ کەس وەکوو ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی رەوەندی کوردستانی بۆ راپەراندنی ئەرکەکان لە شاری لەندەن هەڵبژێردران.
لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەندی لەندەن دا کارو بەرپرسایەتییەکان بە پێی هەڵبژاردن و بە چاوەدێری راستەوخۆی رەحیم رەشیدی بەم جۆرە دیاری کران:

١. لالۆ عەبدی – بەرپرس ناوەند
٢. مەحموود یوسف – جێگری بەرپرسی ناوەند
٣. رێژنە بێهرووز – بەرپرسی دارایی
٤. ڤیان گوڵباغی – بەرپرسی پێوەندییە بیانییەکان
٥. د. حوسێن– بەپرسی پێوەندییە کوردستانییەکان
٦. هانا ئازەری – بەرپرسی راگەیاندن
٧. ئازاد بیلال – بۆنەو کۆبوونەوەکان
٨.سەروەت ئوجاک – رێکخستن و کاروباری گشتیی
٩.ئالان عەزیزی – کاروباری هونەری

کوردستانیانی هەرچوار بەشی کوردستان، هاوکات نوێنەرانی پارتی دێموکراتی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کەنەدا ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و دڵسۆزانە بۆ سەرخستنی کۆبونەوەکە هاوکارو یارمەتیدەر بوون.

___

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی کانگا ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندن سازدەکەن

nusar1

مرۆڤە تەنیاکان زۆرن شەماڵ پەیکەر ساز لە ئەڵمانیاوە بەرەو چیاکانی قەمچووغە

KDC

3 كۆلبه‌ر تئين گولە باران ژلايی سوپای پاسداران ڤە

KDC
KDC

FREE
VIEW