KDC

ڕەوەندی کوردستانی سەردانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ڤێنا دەکەن

شاندی ڕەوەندی کوردستانی
لە نەمسا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڤێنای پایتەخت دەکەن ،و بەگەرمی لەلایەن نوێنەری هەرێم بپێشوازی کران و پشتیوانی لە کارو چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردستانیش جەختی لێکرایەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 27.04.2023
شاندی ڕەوەندی کوردستانی کە پێکهاتبون لە ئەفشین ئەقدەسی لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ،تەها حوسێن لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان و فشار ئەقدەسی لە کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی و هۆڵەندی سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڤێنای پایتەختی نەمسا دەکەن و لەلایەن دکتۆر موستەفا ڕەمەزان نوێنەری هەرێم پێشوازی کران

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار و چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردستانی کرا و کەئامانجی گشتی هەموو لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر پرسە نیشتمانییەکانە و، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەن و ڕێکخراوەکان لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێم کرایەوە.

لەکۆتایی دانیشتنەکە شاندی میوان سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بۆ ئەو پێشوازییە و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش جەختی لە گرنگی ئەو جۆرە سەردان و کۆبوونەوانە کردەوە، کە دەکرێت بە هاوکاری و هەماهەنگییەکی بەرفراوان خزمەتێکی زیاتر بە ڕەوەندی کوردستانی بکەن

س،ح

___

ئیسرائیل هەڕەشە لە کۆمارى ئیسلامى دەکات!!!

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا سەردانی باڵوێزی ئێراقی فیدڕاڵ لە شاری بێرن دەکەن

nusar1

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوا بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW