KDC

ڕەوەندی کوردستانی پرۆژەیەک پێشکەشی پارێزگاری شاری ڤۆلفسبورگ دەکەن

لەسەر بانگهێشتی پارێزگاری شاری ڤۆلفسبورگی ئەڵمانیا ،شاندێکی ڕەوەندی کوردستانی سەردان پارێزگاری شارەکە دەکەن و لەلایەن پارێزگاری شاری ڤالفسبورگ پێشوازیان لێکرا ،لە دیدارێک دا ڕەوەندی کوردستانی پێشنیاریان کرد ،کە بەڕێزیان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات ،و هەروەها پرۆژەی کردنەوەی سەنتەری ڕەوەندی کوردستانی خوێندی زمانی کوردی بۆ منداڵان پێشکەشکرا

ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 28.04.2023 شاندێکی ڕەوەندی کوردستانی ،کەپێکهاتبون لەناوەندی ڕەوەندی ڤۆلفسبورگ و فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا سەردانی پارێزگاری شاری ڤۆلفسبورگیان کرد و لەلایەن دێنیس ڤایلمان پارێزگاری شارەکەوە پێشوازیان لێکرا

لەدیدارێکدا شاندی ڕەوەندی کوردستانی باسێکیان لەسەر ئامانجی دروستبونی ڕەوەندی کوردستانی لە شارەکەدا کرد ،گرنگی خۆگونجاندنی ڕەوەندی کوردستانی ،و هەوڵی دۆزینەوەی هەلی کار خرایە بەرباس ،دواتر بانگهێشتکردنی بۆ سەردانکردنی هەرێمی کوردستان پێشنیارکرا ،کەبەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتکردنەکەی پەسەندکرد ،بەڵێنی دا کەبەپێی دەرفەتی گونجاو کاری بۆ بکات

هەرلەدرێژەی دانیشتنکەدا پرۆژەی ڕەوەندی کوردستانی بەکردنەوەی سەنتەرێک کەتا چالاکییەکانیان تیایە بەرەوپێشبەرن خرایەڕوو ،دواتر باسیان لە خوێندن و نوسینی زمانی کوردی بۆ منداڵان کرد ، کە دوای سەرنج و تێبینییەکان بەڵێنی دا لەناو کار و پرۆگرامی داهاتویان لێکۆڵینەوەی لەسەر پرۆژەکە بکات

لەکۆتایی دیدارەکەدا قاتێک جلی کورد ئامادەکراو پێشکەشی بەڕێزیان کراو ،کەلە
لایەن دکتۆر هێمن عومەرئامادەکرابوو ، بە خۆشحاڵییەوە پارێزگاری ڤۆلفسبورگ دیارییەکەی وەرگرت

س،ح

___

ئاسۆپیرۆتی: پێویستە هەرێمی کوردستان گرنگی بە خوێندنی پیشەیی بدات

nusar1

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی دکتۆر نورەدین زازا دەکات

nusar1

ڕۆما: لە پێناو یەکگرتنەوەی کۆمەڵایەتی و دۆزینەوەی هەلی کار ئەم کارە بۆ پەنابەر و ئیتاڵییەکان ئەنجام دەدرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW