KDC

یانەی نەورۆز نازناوی خولی ئەمساڵیان بەدەستهێنا

یانەی وەرزشی نەورۆز سەربە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بێرمینگهام لە وڵاتی بەریتانیا توانیان نازناوی خولی ئەم ساڵ بەدەستبهێنن و سەرکەوتنەکانی یانەی نەورۆز و ئاستبەرزیان دڵی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی بەریتانیان خۆشکردووە

ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 06.05.2023یانەی نەورۆز لە خولی ئەمساڵ توانیان سەربکەون ولە یاری کۆتایی دا هەرچەندە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلەیەک بەرامبەربوون ،بەڵام بەپێی خاڵبەندی و گۆڵەکان توانیان نازناوی خولی ئەمساڵ بەدەستبهێنن و جامەکە بەرزبکەنەوە

جێیباسە یانەی نەورۆز ،یانەیەکی وەرزشی تۆپی پێیە لە ساڵی 2007 لە وڵاتی بەریتانیا دامەزراوە ،و لەئێستادا سەربە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییە و لەیاری کۆتاییدا بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی بێرمینگهام و ژمارەیەکی زۆری ڕەوەندی کوردستانی بۆ پشتگیروهاندانی یانەی نەورۆز ئامادەبوونیان هەبوو

س،ح

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی ئافرەتێکی کورد دەکات

nusar1

پەیامی پیرۆزبایی عەلی عەبدولڕەحمان رەسوڵ

KDC

ئەلجەبری: کوڕی سەلمان گوتی کە ویستویەتی ساڵی 2014 شا عەبدوڵا تیرۆر بکات

KDC
KDC

FREE
VIEW