ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بێرمینگهامی وڵاتی بەریتانیا بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوەند کۆبونەوەی ئاسایی خۆیان سازکرد و ،تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە چەند پرسێکی ڕەوەندی کورستانی تاوتوێکرا و گرنگی دان بەلاوان و پشگیرکردنیان بەشێکی تر لەکار و بەرنامەی کۆبونەوەکە بوو
ڕۆژی پێنجشەممەڕێککەوتی 05.05.2023 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بێرمینگهام بەسەرپەرشتی فەریدون ڕەزا بەرپرسی ناوەند و ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی کارگێری کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان سازکرد
تەوری سەرەکی کۆبونەوەکە چەند پرسێکی کوردستانی و کاروباری ڕێکخستن و کارو چالاکییەکانی ناوەند بوو .


بەشێکی کۆبوونەوەکە سەبارەت بە شداری و هاندانی یانەی نەورۆز بوو ،کە ڕۆژی هەینی یاری کۆتایی ئەم خولەئەنجام دەدەن ،دەرئەنجامەکان پێشبینی دەکەن ،کە یانەی نەورۆز نازناوی خولی ئەمساڵ و جامی خولەکە بەرزبکەنەوە ،پاشان بەشداری کردنی ناوەندی بێرمینگهام لە کۆنفراسی لۆزان لەوڵاتی سویسرا تاوتوێکرا ، کە بڕیارە بەسەرپەرشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان کۆنفراسێک لە ڕۆژانی 27,28.05ساز بکەن ، وەک ئەرک و ڕاسپاردەی ڕەوەندی کوردستانیان پلانی بەشداری کردن ناوەندی بێرمینگهام بڕیاری لەسەر درا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکە چەندین پرسی ناوخۆی تایبەت بە ڕێکخستن و دارایی بیرو ڕائاڵوگۆرکران و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا



