KDC

ناوەندی نەمسا بەشداری کۆبونەوەی ڕەوەندی کوردستانی و لایەنە سیاسییەکانی ڤێنا دەکات

بەبانگهێشتی فەرمی پەرلەمانتارێکی پارتی سەوزی نەمسا ،ناوەندی ڕەوەندی کوردستان بەشداری کۆبونەوەی ڕەوەندی کوردی و لایەنەسیاسییەکانی ئەو وڵاتەی کرد ،کەبەمەبەستی لێکنزیکبونەوە و گفتگۆکردنی لایەناکان ئەنجامدرابوو

ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 12.05.2023 بێریڤان ئەسلان پەرلەمانتارو ئەندام و جێگری ئەنجومەنی شارەوانی شاری ڤێنای پایتەخت سەربە پارتی سەوزی نەمسا کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی و لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا
لەو کۆبونەوەدا بەبانگهێشتی فەرمی ،ئەفشین ئەقدسی ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کرد

سەرەتا خاتوو بێریڤان ئەسلان، جێگر و ئەندامی ئەنجومەنی شاری ڤیەننا سەربە پارتی سەوزی نەمسا، وتارێکی وردی سەبارەت بە کار و خەباتی خۆی لەسەر پرسی کورد و لێکنزیکبوونەوەی ڕەوەندی کوردستانی و پارتە سیاسییەکانی نەمسا پێشکەش کرد. هەروەها باسی پرۆژەی لە دانپێدانان و ناساندنی پەرلەمانی نەمسا بە جینۆساید ( کۆمەڵکوژی ) ی ئێزیدیەکان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی کرد ،کە لەسەر داوای خۆی لە ماوەی ڕابردوودا پێشکەشی کرابوو

دواتر هەریەک لە بەشداربووان سەرنجیان لەسەر وتارەکەی داو ، و چەند پێشنیارێکیان خستەڕوو، لەوانە دوو پێشنیاری هەڤاڵ ئەفشین ئەقدسی کە یەکێکیان پاڵپشتی حکومەت و پەرلەمانی نەمسا لە شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان بوو ، هەروەها باسی دۆسیەی تیرۆرکردنی دوکتور عەبد الرحمان قاسملو و هاوەڵانیان کرد. کە لەلایەن حکومەتی داگیرکەری ئێرانەوە ئەنجامدرابوو

جێیباسە لەکۆتایی کۆبونەوەکە ئەفشین ئەقدیسی چەپکە گوڵی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەش بە خاتوو بێریڤان کرد.

___

ناوەندی فینلەندا بەشداری ڕێپێوانێکیان کرد

nusar1

بەڕێوەبەری دەزگای توێژینەوەی تورکیا دەستگیرکرا

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات 

KDC
KDC

FREE
VIEW