KDC

ناوەندی ئۆتاوا لەسەر ڕاسپاردەی کۆنفدراسیۆن ستراتیژ و پلانی بەڕێوەبردنی کاریان دادەڕێژن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوای وڵاتی کەنەدا ،کۆبونەوەیەکی گشتی بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوەند ڕێکخست و ،هەروەها لەژێر ڕێنماییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ستراتیژ و پلانی بەڕێوەبردنی کاریان داڕشت و ،پاشان لەبارەی بەشداری کردنی کۆنفراسی لۆزانیش کە پرسێکی نیشتمانییە ،کوردستانیان بە بۆچوونە جیاوازەکان کۆدەکاتەوە بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا

ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 13.05.2023 لە نوسینگەی ناوەندی ئۆتاوا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە و شارە بەسەرپەرشتی شوان ئاغا غەفوور بەرپرسی ناوەند و ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی کارگێری کۆبوونەوەیەکی گشتیان سازکرد و،هەروەها رەحیم ڕەشیدیش نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا و ئەمەریکا بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد

کۆبونەوەکە پاش وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەرنامەو کاری دانیشتنەکە خوێنرایەوە و دواتر بەرپرسی ناوەند تیشکی خستە کۆی بابەتەکان و پرسی پەیوەندییەکان و لۆبی جەختی لێکرایەوە ،هەروەها
بەرنامەی داهاتوو پلان و ئامانجەکانی رەوەندی کوردستانی بۆ یەک ریزی نێوان کوردانی تاراوگە پێداگیریکرد و داکۆکی کردن لەسەر دۆسەی رەوای گەلی کورد و لەژێر ڕێنمایەکانی کۆنفیدراسیۆنی کوردستان بەرنامە ڕێژی رەوەندی کوردستانی دوپاتکرایەوە

دواتر هەر یەک لە هەڤاڵان
رەخەنەو پێشنیارەکانیان خستەرو، لە هەمان کات ڕەحیم ڕەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەداو ئەمەریکا،کە لەڕێگای وەتسئاپ بەشداری کۆبونەوەکە بوو ، سەرەتا چەلاکییەکانی ناوەندی ئۆتاوای بەرز نرخاند دواتر کورتەیەک باسی لەکارو چالاکیەکانی کۆنفدراسیۆن و رەوەندەکانی کوردستانی لە تەواوی جیهان کرد ،پاشان تیشکی خستە سەر کۆنفرانسی لۆزان کە بۆیەکەم جارە لە مێژوو کورد بۆ مەسەلەیەکی نەتەوەی وەها ، کۆنفدراسیۆن و رەوەندی کوردستانی لە پرسێکی نیشتمانی کۆنفراسێک سازدەکەن ،کەوابڕیارە ڕۆژانی 27,28ئەم مانگە لە شاری لۆزانی سوسیسرا بۆ یادی سەدساڵەی پەیمانی لۆزان دیدەجیاوازەکان لەسەر ئەم پەیماننامەیە کۆبکاتەوە

جێیباسە کۆبونەوەکە بە سەرکەوتوی چەند بڕیار و پێشنیارێکی سەبارەت بە کارو چالاکییەکان و ئەرکە نیشتمانییەکان پەسەند کرد

___

ئەڵمانیا – حکومەت نیگەرانە لە ژمارەی زۆری تووشبوان بە کۆرۆنا

KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی چاوی بەچەند کەسایەتییەکی سیاسی ئەمەریکا ،کەنەدا ،ئوستورالیا و ئەوروپا دەکەوێت

nusar1

ئەگەر ئەوروپا بە ڕۆبل مامەڵەنەکات ،ڕوسیا هەڕەشەی ڕاگرتنی گازو نەوتەکەی دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW