ناوەندی رەوەندی کوردستانی لەدیسلدۆرف و فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە ئەڵمانیا . بەشداریان لە ئاهەنگی دەرچووانی کۆرسی زمانی کوردی کرد، کەلە شاری هێرنە Herne ،و لەلایەن کۆمەڵەی رووناک Ronak ئامادەکرابوو
بەبۆنەی رۆژی زمانی کوردی و رۆژی دایک و کۆتای هێنانی کۆرسەکانی زمانی کوردی لە رۆژی 14 . 05 . 2023 ناوەندی دیسلدۆرف ئامادەی ئاهەنگێک لە شاری Herne ی ئەڵمانیا بوون




سەرەتای ئاهەنگەکە سەرۆکی کۆمەڵەی رووناک خۆشناو سلێمان وتەیەکی پێشکەشکرد و بەخێرهاتنی گەرمی هەموو میوانان و کەسایەتیەکانیان کرد ، پاشان مامۆستای کۆرسەکانی زمانی کوردی رێزدار مەحەمەد بە شێوەییەکی پڕۆفیشناڵی قۆناغەکانی کۆرسی زمانی کوردی شڕۆڤەکرد کە مایەی دلسۆزی و خۆشحاڵی ئامادەبوان بوو . دواتر بروانامەی دەرچوانیان بەسەر خوێندکارەکان دابەشکرا .و پاشان بۆ خزمەتکردن و بەرەوپێشچونی زمانی کوردی لە هەندەران داوایان لە کوردستانیان کرد کەمنداڵەکانیان فێری زمانی کوردی بکەن و هەروەها بەردەوامی و هاوکاریکردنی خولی فێربونی زمانی کوردی دوپاتکرایەوە


دوا بڕگەی ئاهەنگەکە بە مۆسیقا و گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردی بوو ،کەنزیکەی 4 کاتژمێر خایاند .،هەروەها ئەوەی مایەخۆشحاڵی هەموو لایەک بوو ، کوردستانیان و خانەوادەی خوێندکارە دەرچووەکان ئامادەی مەراسیمەکە ببوون

