ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفراسنێک لەسەر یادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 2023.06.17ی بە سەرپەرشتی شوان ئاغا غەفوری، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا و، بە ئامادەبوونی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە، بۆ ئامادەکاری ئەنجامدانی کۆنفرانسیك لەسەر یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆنفراسێک بۆ یادی ڕیفراندۆم، گفتوگۆ و بیر و بۆچوون ئاڵوگۆڕکران و، دواتر بڕیار درا ئامادەکارییەکانی پەیوەست بە کۆنفرانسەکە بکرێن.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، لەسەر لیژنەی لۆبی و پەیوەندییەکان بوو، کە تێیدا بڕیار درا دەست بە کارەکانیان بکەن، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان.


باسێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، سەركەوتنى کۆنفرانسی لۆزان بوو، کە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی کورد، بۆ بابەتێکی نەتەوەیی وەها، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەم ئەرکە پیرۆزە هەڵسن.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە، پلان و نەخشەيەكى باش داڕێژرا بۆ رۆژی سێ شەممەی داهاتوو، 20ی مانگی حوزەیران (جوو)، كاتژمير 2:30 بۆ 3:00ی دوانیوەڕۆ دیاریکراوە بۆ پەردەلادان لەسەر تابلۆی ژینا ئەمینی (مەهسا) لە شەقامی مێتکاف، (مەودای باڵیۆزخانەی پێشووی ئێران)، لەم رێوڕەسمەدا، بڕیار وایە، شاروانی ئۆتاوا و ژمارەیەک لە کانسلێرەکانی شار بەشداری بن.