KDC

ناوەندی ئۆتاوا بەشداری ناونانی شەقامێکی کەنەدایان بە ناوی ژینا ئەمنییەوە کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئۆتاوا و ئەندامانی پەرلەمانی کەنەدا، بەشداری رێوڕەسمی ناونانی شەقامێکی ئۆتاوایان بە ناوی شەهید ژینا ئەمینییەوە کرد.

رۆژی سێشەممە، رێککەوتی۲٠/٦/۲٠۲۳ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئۆتاوا و، چەند راوێژکارێک و کەسایەتی حکومی و ئەندام پەرلەمانێکی کەنەدا و، چەندین کەسایەتی دیاری کوردی وەک، شەهرام دۆستی، بەشدارییان لە رێوڕەسمى پەردەلادان و ناونانى شەقامێكى سەرەكى ناوجەرگەى شارى ئۆتاوایان به ناوى ژينا ئەمینی (مه هسا)وە کرد، کە کەوتووەتە سەر ئەو شەقامەی باڵیۆزخانەى رژێمى ئێرانى لێيه.

جێی باسە، لە میانەی رێوڕەسمەکەدا، کە تێیدا جەماوەرێکی زۆری کورد و فارسیش بەشداری بوون، بۆ بەرزنرخاندنى شۆڕشى ژينا، له دژى رژێمى خوێنمژ و ديكتاتۆرى ئێران، درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دەوترایەوە.

___

پۆڵەندا خاکی کراوەیە بۆ وەرگرتنی بۆمبە ناوەکییەکانی ئەمەریکا

nusar1

ناوی رزگاربووە کوردەکانی نێو یەختە نقومبووەکەی یۆنان

KDC

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا سەردانی ئەنتۆن قەزی سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئەلتەلگرافی(التلغراف) کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW